لە دووشوێنی جیاوازەوە تەقە لە لقی سێی پارتی لە کەرکوک كراوە لە كەركوك، و تەقەكەران ویستویانە بێنە ناو بارەگای لق .
ئەمڕۆ شەممە ٢٧ی تەموزی ٢٠٢٤ محەممەد کەمال، بەرپرسی لقی سێی پارتی دیموكراتی كوردستان لە کەرکوک بە میدیایەکی حزبەکەی ڕاگەیاند" بەرەبەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر ٣ لە نزیك بارەگای لقەكەیان لە دووشوێنی جیاوازەوە بە قەناسە و دەستڕێژ، تەقە لە بارەگاکەیان کراوە و پاسەوانەکانیان وەڵامیان داونەتەوە شەڕ ڕووی داوە".
وتیشی" ئامانجی تەقەکەرەکان گرتنی خاڵێکی پاسەوانی بارەگاکە بووە، کە یەکەمجار تەقە لەوێ کراوە و دواتر بێنە نێو لقەوە و کردەوەی تیرۆریستی بکەن".
محەممەد کەمال راشیگەیاند" ڕووداوەکە هیچ زیانی گیانی نەبووە، بەڵام پێشهاتێکی خراپە و پێویستە لێکۆڵینەوەی ورد لە بابەتەکە بکرێت.
لە سەرەتای مانگی(١٢)ی ساڵی رابردووەوە، دوای شەش ساڵ دابڕان لە کەرکوک، پارتی بارەگای لقی(٣)ی وەرگرتەوە لە شارەكە وەرگرتەوە".