سەرۆکی لیستی پارتی‌ لە دهۆک و ئەندامێکی لە هەڵبژاردن دوورخرانەوە



سەرۆکی ئۆفیسی دهۆکی هەڵبژاردنەکانی عێراق، رایگەیاند" لەلایەن ئەنجومەنی کۆمسیارانی عێراق ئاگادارکراونەتەوە، دوو کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەڵبژاردنەکان دوورخراونەتەوە".

لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا خالد عەباس سەرۆکی ئۆفیسی دهۆکی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاندووە" ئەو دوو کەسە بریتین لە حاکم محەمەد ئەمین، سەرۆک لیستی پارتی لە دهۆك و پەروین ئەکرەم بەهۆی نەبوونی مەرجە پێویستەکان، لە لیستی کاندیدەکان دوورخرانەوە."

ئەوەشی خستۆتەڕوو کە ئەو دوو کەسە دانیشتووی دهۆک-ن، بەڵام کارتی نیشتمانی و کارتی دەنگدانیان لە دهۆک نەبووە، بە گوێرەی یاسای هەڵبژاردنی هەرێم دەبێت کاندید خەڵکی هەرێمی کوردستان بێت و بە رەگەزنامە خەڵکی پارێزگاکانی هەرێم بێت نەوەک ناوچە دابڕاوەکان.

کۆمسیۆن داوا دەکات پێویستە پارتی لەماوەی سێ رۆژدا، جێگرەوە بۆ شوێنەکانیان دابنێت و ناوەکانیان بداتە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق.



PM:03:34:30/07/2024