بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل داوا لە وەزیرەکان دەکات کە هیچ لێدوانێک لەسەر کوشتنی سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس ئیسماعیل هەنیە نەدەن.
نوسینگەی بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، ئەمڕۆ چوارشەممە رایگەیاند" سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل داوای لە سەرجەم وەزیرانی حکومەتەکەی و بەرپرسانی وڵاتەکەی کردووە لەسەر کوشتنی ئیسماعیل هەنیە سەرۆکی مەکتەبی سیاسی حەماس، هیچ لێدوانێک نەدەن".
هەروەها لای خۆشیەوە دەیڤد مینسر وتەبێژی فەرمی حكومەتی ئیسرائیل، لە میانیکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" لێدوان لەسەر کوشتنی ئیسماعیل هەننیە نادەین و قسەی لەسەر ناكەین".
جەختیشیکردەوە کە وەك حكومەتی ئیسرائیل پابەندی دانوستانەكانن و لە ڕێگەی سەربازیشەوە فشار لە حەماس دەكەن بۆ ئازادكردنی بارمتەکان.
ئەوەشی خستەڕوو، بزوتنەوەی حەماس پێشێلی خاڵەکانی رێککەوتنەکانی کردووە و دەیەوێت بەندەکانی ڕێککەوتنەکە بگۆڕێت و پابەندی چوارچێوەی رێککەوتنەکان نابێت.
دەشڵێت" جەنگ ناوەستێت و بەردەوام دەبێت تا سەرجەم ئامانجەکان بەدی دەهێنین".
بهرهبهیانی ئهمڕۆ چوارشهممه ئیسماعیل ههنییه سهرۆكی مهكتهبی سیاسی بزوتنهوهی حهماس له هێرشێكدا له تارانی پایتهختی کۆماری ئیسلامی ئێران لهگهڵ پاسهوانه تایبهتهكهی له شوێنی مانهوهی بە موشەک کرانە ئامانج، دوای ڕووداوەکەش بەرپرسانی باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران هەڕەشەی تۆڵەكردنەوەیان لە ئیسرائیل كرد.