سودانی: کاردەکەین بۆ زامنکردنی مافی هەموو ئەو پێکهاتانەی کە بەدەست تیرۆرەوە دەناڵێنن

سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت" کاردەکەین بۆ زامنکردنی مافی هەموو ئەو پێکهاتانەی کە بە دەست تیرۆرەوە دەناڵێنن، هەروەها بۆ ئاوەدانکردنەوەی ناوچەکانیان بۆ گەڕانەوەی سەرجەم ئاوارەکان". 

محمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، بەیانی ئەمڕۆ شەممە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (ئێکس) پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند" لەبیرمانە، لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا گەلی ئێزیدی و تەواوی پێکهاتەکان ڕووبەڕووی بوونەتەوە لە ڕووی پێشێلکاری ئاشکرا و پراکتیزە دڕندانەییەکان کە لەلایەن چەکدارانی داعش دژی ئەوان ئەنجامدرا". 

ئاماژەی بەوەشکرد، حکومەتەکەی بەردەوامە لە کارکردن بۆ زامنکردنی مافی هەموو ئەو پێکهاتانەی کە بەدەست تیرۆرەوە گیرۆدە بوون، هەروەها بە پەرۆشەوە بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی یاساکان بۆ دابینکردنی دادپەروەری بۆ لێقەوماوان دەکەن. 

ئەوەشی خستەڕوو کە بەردەوام دەبن لە ئاوەدانکردنەوەی ناوچەکانیان و گەڕانەوەی هەموو ئاوارەکان.

جەختیشیکردەوە، هێزەکانیان تائێستاش بە دوای پاشماوەی تیرۆردا دەگەڕێن لەو شوێنانەی کە هیچ دەربازبوونێکیان نییە. 

لە سەرەتای مانگی ئابی ٢٠١٤ چەکدارانی داعش قەزای شەنگالی داگیرکرد و کۆمەڵکوژی دژی دانیشتوانی شەنگال ئەنجامدا، 
لەو هێرشەدا ١١ هەزار و ٤١٧ کوردی ئێزدی رفێندران و کۆمەڵکوژ و بێسەروشوێن کران.


AM:09:37:03/08/2024