محەمەد خۆشناو لە وتارێکدا دەڵێت" هەنیە ئەو کەسەیە کە پیرۆزبایی و دەستخۆشی کردەوە تیرۆرستیەکەی ١ی شوباتی شاری هەولێری کرد".
محەمەد خوشناو لە وتارێکیدا لە ژێر ناونیشانی (ئەردۆگان…ئاگاداربە ئەوە ئێمەبووین سەدام-مان لەسێدارەدا ) کە لەبەشی بیروڕای ماڵپەڕی ٠ سپی) بڵاوبۆتەوە دەڵێت" هەر لەگەڵ کوژرانی تونڕۆ و گەورە شۆڤینیستی فەڵەستینی « ئیسماعیل هەنیەئە» ی سەرۆکی مەکتەبی سیاسی حەماس ، ئەو هەنیئەیەی کە پیرۆزبایی و دەستخۆشی کردەوە تیرۆرستیەکەی « ١»ی شوباتی شاری هەولێر-ی کرد و ، پاشان پێشمەرگەی بە چەتە دانا کە ئەوکات مامجەلال-ی رەحمەتی وەڵامی دایەوە ، ئەو کابرایە و حزبەکەی تاکە سەرکەوتنییان ئەوەبوو کە لە ساڵی 2007 کۆدەتایان بەسەر دەسەڵاتی فەڵەستینی کرد".