وەزارەتی ناوخۆی نەمسا ئەمڕۆ هەینی ٩ی ئابی ٢٠٢٤ بە تۆمەتی هێرشکردنە سەر کۆنسێرتێکی ئەستێرەی پۆپ تایلۆر سویفت دەستگیرکردنی گەنجێکی عێراقی ڕاگەیاند.
وەزارەتی ناوخۆی نەمسا ئەمڕۆ لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، تۆمەتباری سێیەم کە تەمەنی ١٨ ساڵە عێراقییە و پێدەچێت سەر بە هەمان بازنەی تۆمەتباری سەرەکی بێت کە تەمەنی ١٩ ساڵەی نەمساییە و بە ڕەچەڵەک خەڵکی باکووری مەقدۆنیایە.
دوێنێ بڕیاردرا سەرجەم کۆنسێرتەکانی ئەستێرەی پۆپی ئەمریکی تایلۆر سویفت لە ڤیەنا هەڵبوەشێنرێتەوە کە بڕیاربوو ڕۆژانی پێنجشەممە و هەینی و شەممە بەڕێوەبچێت، دوای ئەوەی وەزارەتی ناوخۆی ئەو وڵاتە دەستگیرکردنی دوو کەسیان راگەیاند کە پلانی هێرشکردنە سەر چالاکییەکەکانیان هەبووە.
تایلەر سویفت تائێستا هیچ لێدوانێکی لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی کۆنسێرتەکانی ڤییەنا نەداوە و بڕیارە هەفتەی داهاتوو لە کۆنسێرتێکدا لە لەندەن دەربکەوێت.
تایلۆر سویفت ساڵی ١٩٨٩ لە دایکبووە، گۆرانیبێژ و ئەكتەرێكی ناوداری ئەمریكایە، خاوەنی (١٠) ئەلبومی گۆرانییە و چەندین كۆنسێرتی لە زۆربەی وڵاتانی دنیا پێشكەشكردووە.