خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژی دیاری کورد پەرواز حسێن دوای تووشبوونی بە نەخۆشی شێرپەنجەی ریخۆڵە، نوێترین پەیامی خۆی بڵاوکردەوە و دەڵێت" لە ژیاندا ئەوەی چاوەڕێی ناکەیت تووشت دەبێت".
پەرواز حسێن دوای وەرگرتنی چارەسەری شێرپەنجە
لە ڕێگەی ستۆریەكەوە پەیامێك ئاڕاستەی بینەرەكانی دەكات و دەڵێت" هه‌تا له ژیاندا بیت ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕێی ناكه‌یت توشت ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه ئه‌وه‌یه وانه‌یه‌كی باشی لێوه‌ربگریت، من وه‌ك خۆم شێرپه‌نجه فێری كردم زیاتر لێبورده بم زیاتر هۆگری خێزان و كه‌سه باشه‌كانی ده‌وروبه‌رم ببم، زیاتر ئارام بگرم ژیان به‌خۆشی و سادده‌ی وه‌ربگرم وه‌ك خۆم بم، بوێرتربم و بههێزتربم، هه‌موو شته‌كانم له‌لا جوانتربێت، خواپه‌رستی و چێژ وه‌رگرتن له سروشت و هونه‌ركردن به جوانی".
دەشڵێت" ده‌ردێكت هه‌بوو مانای وا نییه خودا ڕقی لێته مانای ئه‌وه‌یه خوا له‌ناو هه‌موواندا تۆی هه‌ڵبژاردوه و دیاری خۆیت پێده‌دات كه ده‌ردێكت هه‌بوو مانای ئه‌وه نییه ده‌بێت بمریت تا ویستی خودا نه‌بێت هێزێكی دی نییه، شێرپه‌نجه كۆتایی ژیان نییه و پێویسته له‌سه‌ر هه‌موان دوای چاكبوونه‌وه چێژ له هه‌موو شتێكی خۆش وه‌ربگری كه هه‌یه".
په‌رواز ڕاشیگەیاندووە" ژیان كورته، ئه‌زیه‌تی كه‌س مه‌ده‌ن و دڵی كه‌س مه‌شكێنن، چونكه دوای مردن حه‌سره‌تی داوای لێبوردنێك مرۆڤ ده‌كوژێت".
ئەم پەیامەی پەرواز حسێن لە کاتێکدایە، ڕۆژی ١٥ی ئایاری ئەمساڵ ئاشکرایکرد کە لەگەڵ نەخۆشی (شێرپەنچەى ڕیخۆڵە) دەجەنگێک و لە ئێستادا لە وەرگرتنی چارەسەری پزیشکیدایە.
پەرواز حسێن لە ساڵی ١٩٨٩ لە شاری رانییە لە دایکبووە، ئێستا لە شاری هەولێر نیشتەجێیە، چەند ساڵێک پێش ئێستا هاوسەرگیری لەگەڵ هونەرمەند (گۆران ساڵح) کردووە کە خاوەنی دووکچن بە ناوەکانی (گلێنە و گۆنا)، پەرواز ساڵی ٢٠١٣ لە کێبرکێی عەرەب ئایدڵدا وەک کچە گۆرانیبێژێکی کورد ناوبانگێکی باشی دەرکرد، لە ئێستاشدا خاوەنی چەندین بەرهەم و ڤیدیۆ کلیپە بە زمانی کوردی و عەرەبی.