کەشناسی: پلەکانی گەرما نزمدەبێتەوە


بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی پێشبینی دەکات ئەمڕۆ پلەکانی گەرما نزمببنەوەو سبەی سێ شەممە بە نزمی دەمێنێتەوە.

کەشی پێشبینیکراوی ئەمڕۆ دوو شەممە:

کەش، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەناوچە شاخاوییەکان بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت، لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک لە هەندێ ناوچەکانی باشووری هەرێم.
پلەکانی گەرما، کەمێک نزم دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ .

سبەی سێ شەممە بەم شێوەیە دەبێت:

کەش، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەناوچە شاخاوییەکان بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت.
پلەکانی گەرما، نزیک دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : ٤٢ 
سلێمانی : ٤٠ 
دهۆک: ٤١ 
کەرکوک : ٤٤
هەڵەبجە : ٤٢ 
زاخۆ : ٤٢ 
سۆران : ٤١
حاجی ئۆمەران : ٣١
گەرمیان : ٤٥



PM:12:17:12/08/2024