شاندێكی باڵای وەزارەتی ناوخۆی كۆماری ئیسلامی ئێران و پارێزگاكانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان گەیشتە سلێمانی بە مەبەستی سەردانی دەروازە نێودەوڵەتییەكان و و ئامادەکارییەکان بۆ پێشوازیکردنی سەردانیکارانی چلەی ئیمام حسێن.
د. هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی ئەمڕۆ سێشەممە ١٣ی ئاب لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك بڵاویكردەوە" ئەمڕۆ لە فڕۆکەخانەی نێودەڵەتیی سلێمانی؛ پێشوازیم کرد لە سەید مەجید میر ئەحمەدی، جێگری وەزیری ناوخۆی کۆماری ئیسلامیی ئێران و شاندی هاوڕێی، کە پێکهاتبون لە سەردار عەبدوڕەزای مسگەریان و محەمەد سادق معتەمدیان، پارێزگاری ورمێ و د. ئیسماعیل زارعی کوشا، پارێزگاری کوردستان".
ڕاشیگەیاندووە"سهردانهكه دوای هەماهەنگیانه لەگەڵ حکومەتی فیدراڵیی و حکومەتی هەرێمی کوردستان و پارێزگا سنورییەکاندا، بەمەبەستی سەردانیکردنی دەروازە نێودەوڵەتییەکانی نێوان هەردو وڵات و ئامادەکارییەکان بۆ پێشوازیکردنی سەردانیکارانی چلەی ئیمام حسێن سەردانی هەرێمی کوردستان".