بەڕێوەبەرایەتی كۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان لە هەرێمی کوردستان، ئاگاداری هاوڵاتیان دەكاتەوە کە دەرمانێک هەیە ریکلامی بۆ دەکرێت کە دەبێتە مایەی دڕێژکردنی باڵا، بەکاری نەهێنن و ساختەیە.
ئەمڕۆ هەینی ١٦ ی ئاب بەڕێوەبەرایەتی کۆنترۆڵی جۆری دەرمان لە هەرێمی کوردستان رایگەیاند " لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان ڕیكلام بۆ پاودەری هایت گڕۆوس - height growth دەكرێت گوایە بۆ درێژكردنی باڵا بەكاردێت، بەڵام ئەم دەرمانە ساختەیە و داوا لە هاونیشتمانیان دەكرێت نەیكڕن".
ئەوەش خراوەتەڕوو کە ئەم بەرهەمە لە ماڵپەڕە جیهانییەكانیش ڕیكلامی بۆ دەكرێت، بەڵام لەلایەن دامەزراوەی خۆراك و دەرمانی ئەمریكی بەكارهێنانی قەدەغە كراوە.