بەهۆی تەقاندنەوەی ئۆتۆمبیلێكی خۆكوژ دەیان چەكداری داعش لەکۆبانی كوژران


شەڕڤانانی یەپەگە لەكۆبانی كەمێك پێش ئێستا ئۆتۆمبیلێكی خۆكوژی داعش تەقاندەوە كە بەهۆیەوە ژمارەیەك چەكداری داعش كوژران.    

بەپێی زانیارییەكان ئێوارەی ئەمرۆ‌و كەمێك پێش ئێستا شەڕڤانانی یەپەگە لەشاری كۆبانی ئۆتۆمبیلێكی بۆمبرێژكراوی چەكدارانی داعشیان لەناو ئاپۆرای ئەو چەكدارانە تەقاندەوە كە لەئەنجامدا ژمارەیەكی زۆر لە چەكدارانی داعش كوژران.

چەكدارانی داعش لەهەوڵی ئەوەدا بوون كە ئەو ئۆتۆمبیلە ئامادە بكەن‌و بەهێرشێكی خۆكوژیی لەناو شەڕڤانانی یەپەگەدا بیتەقێننەوە.


PM:07:11:30/10/2014