ئەمڕۆ دووشەممە ١٩ی ئابی ٢٠٢٤ حاڵەتێکی گومانلێکراوی نەخۆشی ئاوڵەی مەیمون لە شاری ناسریەی پارێزگای زیقار تۆمارکرا.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە فەرمانگەی تەندروستی پارێزگای زیقار، بە میدیاکانی عێراقی ڕاگەیاندووە" کەسێک تۆمارکراوە کە نیشانەکانی لە ئاوڵەی مەیمون دەچێت".
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو نیشانانەی لەسەر کەسی تووشبوو دەرکەوتووە خەڵکی بەنگلادیشە.
وتیشی" نمونەی پشکنینەکەی ڕەوانەی تاقیگەی ناوەندی بەغداد کراون، بە مەبەستی دیاریکردنی جۆری تووشبوونەکەی".
جەختیشی کردەوە، تووشبووەکە چاودێری دەکرێت و بەدواداچوونی بۆ دەکرێت لەلایەن پزیشکی پسپۆڕەوە.
هەر ئەمڕۆ وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕەتیکردەوە کە هیچ حاڵەتێکی تووشبوون بە نەخۆشی ئاوڵەی مەیمون لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق تۆمار کرابێت، هۆشداریشیدا لە بڵاوکردنەوەی هەواڵی ناڕاست و پشتبەستن بە داتای فەرمی کە لەلایەن وەزارەتەکەوە دەرچووە.