دژە تیرۆری هەولێر لەبارەی رووداوەکەی رێگەی سەید سادق راگەیەنراوێکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت" ئەو ئۆتۆمبێلەی لە سەیدسادق کرایە ئامانج چەکداری پەکەکەی تێدا بووە".
دژەتیرۆر لە هەولێر لەبارەی بۆردوومانکردنی ئۆتۆمبێڵەکەی رێگەی سەید سادق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند" بەگوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، ئەمڕۆ هەینی ٢٣ی ئابی ٢٠٢٤، کاتژمێر ١١ی پێشنیوەڕۆ، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی پەکەکەی لە نزیک گوندی تەپەڕەشی قەزای سەیدسادق لە پارێزگای سلێمانی کردە ئامانج، بەهۆیەوە بەپرسێکی پەکەکە و شۆفێرەکەی و چەکدارێکی یاوەری کوژران".
لای خۆشیەوە میدیای پەکەکە رایگەیاندووە" ئەو ئۆتۆمبێلە سەر بە کۆمپانیای چەترە بۆ کاری میدیایی و بۆ تۆمارکردنی بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنی لەو سنوورە بوون."
پاش ئەوەی پێشنیوهڕۆی ئهمڕۆ ههینی ٢٣ی ئابی ٢٠٢٤ ئۆتۆمبێلێكی رۆژنامهنووسان لە سنووری سەیدساق لە ڕێگەی درۆنەوە کرایە ئامانج، بههۆیهوه دوو رۆژنامهنووسی ژن بە ناوەکانی ( هێرۆ و نیگار) گیانیان لهدهستدا و هاوكات رۆژنامهنوسێكی دیكهش بە ناوی ڕێبین کە مۆنتێر بووە برینداربووه.