باوکی هێرۆ ڕایدەگەیەنێت" شەرمە بۆ دژە تیرۆری پارتی کە چەواشەکاری دەکات، كچه‌كه‌ی من بێ‌تاوان بووه و ته‌نها كاری مه‌ده‌نی كردووه".
بەهادین عەبدوڵا باوکی هێرۆ، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە ٢٤ی ئابی ٢٠٢٤ لە مەراسیمی پرسەکەی کچەکەیدا، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" دوێنێ به‌نیازبووین بچین بۆ سه‌یران، به‌ڵام مامێك كۆچی دوایی كردبوو، كاتژمێر (٣:٠٠)ی به‌ره‌به‌یان چووم بۆ پرسه‌كه‌ی".
دەشڵێت" بۆ نیوه‌ڕۆكه‌ی ئاگاداریان كردمەوە كه كچه‌كه‌م تووشی رووداوی هاتووچۆ بووه، بەڵام كاتێك چوومه نه‌خۆشخانه ته‌واوببوو".
باوکی هێرۆ ڕاشیگەیاند" كچه‌كه‌ی من بێ‌تاوان بووه و ته‌نها كاری مه‌ده‌نی كردووه و سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كه و ئه‌و وتانه ده‌كه‌م كه دژه تیرۆری پارتی ده‌ڵێت چه‌كدار بووه".
وتیشی" ئیدانەی ئەو لایەنە دەکەم کە دژایەتی گەلی کورد و بە تایبەتی سلێمانی دەکەن و دەستی دەرەکی دەهێننە ناو خاکی هەرێم، بە پارە و نەوتی خۆمان یەن کچ و کوڕەکانمان بە بەلاش دەکوژن، ماڵەکەم بەرامبەر ئەو کۆمپانیایەیە کە تەنها ١٠ مەتر لە کۆمپانیاکە دوور بووە و کاری مەدەنی تێدا کردووە کەچی دژەتیرۆری پارتی بە چەکدار لە قەڵەمی داوە، ئەمەش مردنە بۆ ئەو لایەنانەی لە خۆیانەوە پڕوپاگەندە بۆ شتی لەوجۆرە دەکەن".
هەروەها داواشی لە نەتەوەیەکگرتووەکان و مافی مرۆڤ کرد، ئەو کردەوانە لە دژی گەلی کورد قبوڵ نەکەن، هەموو ئاستێکی تێپەڕاندووە و چه‌ندین كه‌سی وه‌كو "كچه‌كه‌ی من به‌بێ تاوان بونه‌ته قوربانی".
پێشنیوه‌ڕۆی دوێنێ توركیا له‌سه‌ر رێگه‌ی سه‌یدسادق بۆ هه‌ڵه‌بجه ئۆتۆمبێلێكی كرده ئامانج كه له‌لایه‌ن كۆمپانیای چهترەوە خاوه‌ندارێتی ده‌كرا، به‌هۆیه‌وه دوو رۆژنامه‌نووسی ژن گیانیان لەدەستدا و رۆژنامه‌نوسێكی دیكه‌ش برینداربوو.