خانمە بلۆگەر جیهان هاشم بۆیەکەم جار نوێترین بەرهەمی هونەری خۆی بڵاودەکاتەوە.
لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام جیهان هاشم تێزەری بەرهەمە نوێیەكەی بەناوی (قوية) بڵاوکردەوە و بڕیارە بەمزوانە بەشێوەی ڤیدیۆ کلیپ پێشکەشی هەوادار و بیسەرەکانی بکات.
جیهان هاشم یەکێکە لەو خانمە بلۆگەر و مەیکئەپ ئارتیست و چالاکانەی کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەوادارێکی زۆری لە کورد و عەرەب هەیە.
جیهان هاشم كە خەڵكی خانەقینە ساڵی ١٩٨٩ لە دایكبووە و لە نێوان كوردستان و ئەڵمانیا نیشتەجێیە و لە ڕێی ڤیدیۆكانیەوە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستەگرام توانی سەدان هەزار هەوادار بۆ خۆی كۆبكاتەوە.