کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان( کەنەکە) لەبارەی کوشتنی هاوڵاتییەکی کورد لە ئیستانبۆڵ راگەیەنراوێکی بڵاوکردەو و دەڵێت" پێویستە تاوانبارانی ئەو تاوانە سزابدرێن و بەرپرسانی تورکیا وەک هەر جارێکی دیکە چاوپۆشی لەم تاوانە نەکەن و بە سیناریۆی ھەڵبەستراو تاوانەکە وەک تاوانەکانی ڕابردوو دیزەبەخوونە نەکەن".
دەقی راگەیەنراوەکەی کەنەکە:
کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان(knk)ئیدانە تیرۆرکردنی گەشتیارێکی کورد، لەتورکیا دەکات.
شەوی 31ی ئابی 2024 لە ئەنجامی پەلاماری گروپێکی نەتەوەپەرستی تورکیا لە شاری ئەستەنبۆل هاوڵاتیەکی سڤیلی خەڵکی شاری دهۆکی باشوری کوردستان بە ناوی(حەکیم لوقمان)، کە بە مەبەستی گەشتیاری لەگەڵ برایەکی لە تورکیا بوون، زۆردڕندانە پەلامار دەدرێن و ئەو ھاوڵاتییە دەکوژرێت ، بە گوێرەی زانیاریەکان هەمووتاوانی ئەوە بووە بە زمانی کوردی قسەی کردووە،بەڵام سیاسەتی فاشییانەی بنیاتنەری دەوڵەتی تورکیا ئەمە ئەو مافە بەتاوان دەزانێت .
ئیمە لە کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان ئیدانەی ئەو کارە دەکەین وپرسە و سەرخۆشی خۆمان ئاڕستەی خانەوادەی قوربانیەکە دەکەین.
پێویستە تاوانبارانی ئەو تاوانە سزابدرێن و بەرپرسانی تورکیا وەک هەر جارێکی دیکە چاوپۆشی لەم تاوانە نەکەن و بە سیناریۆی ھەڵبەستراو تاوانەکە وەک تاوانەکانی ڕابردوو دیزەبەخوونە نەکەن.
ئەرکی هەردوو حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستانیشە ئەرکی دەستوری و یاسایی خۆیان جێبەجێبکەن و خاوەندارێتی کەیسەکەبکەن و چیتر بێهەڵوێست و بێدەنگ نەمێننەوە.
کۆمیتەی باشوری
کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان
2ی ئەیلولی 2024