لێدوانێکی بەیڵ هاندەرانی رۆناڵدۆ توڕە دەکات

لە نوێترین چاوپێکەوتنیدا  بەیڵ،باس لە پەیوەندی خۆی و رۆناڵدۆ دەکات و رایدەگەیەنێت ئەو یاریزانە هەمووکات ویستویەتی ریکۆدەکان بشکێنێت.

لە وەڵامی پرسیاری ئایا ڕاستە کاتێک تیپەکەتان سەرکەوتنی بە دەستبهێنایە کریستیانۆ گۆڵی نەکردایە توڕە دەبوو گاریس بەیڵ وەڵام دەداتەوەو رایدەگەیەنێت"  بەڵێ زیاتر لە جارێک ئەمە ڕوویداوە لە ریاڵ مەدرید، بەڵام ئەو بە پەرۆش بوو، وەک دەزانن دەیەوێت بەردەوام گۆڵ تۆمار بکات، هەمیشە دەیەوێت ژمارەی پێوانەیی بشکێنێت.


هەروەها لە وەڵامی هەستت چۆن بوو لە یاریکردن لەگەڵ کریستیانۆ گاریس بەیڵ وتی:"
هەستێکی زۆر خۆش بوو، کەسێکی زۆر بەرزخواس و بە جۆش و خرۆش بوو، هەمیشە زیاتری دەویست".


PM:06:37:03/09/2024