فراکسیۆنە کوردستانییەکان لە پەرلەمانی عێراق، ڕایانگەیاند" ناڕازین و ڕەخنەی توند ئاڕاستە و لایەنانە دەکەن کە ڕێگربون لە تێپەڕاندنی پڕۆژەیاسای گەڕانەوەی موڵک و زەوی بۆ خاوەنەکانیان".
سەرجەم فراکسیۆنە کوردستانییەکان ئەمڕۆ چوارشەممە لە ڕاگەیەندراوەکەدا بڵاویانکردەوە" لە ئەگەری پەسەند کردنی ئەو پڕۆژە یاسایە زۆرێک لەوانەی لەسەردەمی ڕژێمی بەعسدا زەویەکانیان لەدەستدا بو بۆیاندەگەڕایەوە کە مافێکی ڕەوای خۆیانە".
ئاماژەیان بەوەشکردوە، پڕۆژەیاساکە چەندین ناوچە لە عێراقدا دەگرێتەوە داواشیان لە هاوبەشە سیاسییەکانیان کردوە، هاماهەنگبن لەگەڵیاندا بۆ پەسەنکردنی پڕۆژەیاساکە و گەڕانەوەی مافە زەوتکراوەکان.
ڕەخنەشیان لەوەگرتوە، بەشێک لە لایەنەکان ڕێگربون لە تێپەراندنی پڕۆژەیاساکە و جەختیان لەوەکردوتەوە یاساکە لە سودی ئەو کەسانەیە کە لە ناوچە جێناکۆکەکاندا نیشتەجێن.
بڕیاربو دوینی لە دانیشتنی پەرلەمانی عێراقدا ئەو پڕۆژە یاسایە گفتوگۆی لەبارەوە بەکریت بەڵام بەشیکی زۆر لەلایەنە عەرەبییەکان دژی پرۆژەکە وەستانەوە.