وتەبێژی حکومەتی هەرێم وادەی هاتنی مووچەی مانگی هەشت دیاریدەکات و دەڵێت" پێش ناوەڕاستی ئەم مانگە دەگات".
ئەمشەو چوارشەممە ٤ی ئەیلولی ٢٠٢٤ پێشەوا هەورامی بە میدیای سەر بە پارتی ڕاگەیاندووە" حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رگری له مافی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات وبه‌ر له ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه مووچه‌ی مووچه‌خۆران ده‌گات".
وتەبێژی حکومەت راشیگەیاند" پێش ١٥ی ئه‌م مانگه، مووچه‌ی مانگی هه‌شتی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌گات".
ئەمە لەکاتێکدایە ماوەی دوو ڕۆژە دەستبەدابەشکردنی مووچەی مانگی تەمووز کراوە، و هێشتا چارەنووسی مووچەی مانگی ئاب و ئەیلول دیار نییە.