بانکی ناوەندیی عێراق بڕیاری داخستنی زیاتر لە ٤٠٠ کۆمپانیای ئاڵوگۆڕی دراو لە هەرێم دەدات

لە کۆی نزیکەی ٦٥٠ نکۆمپانیای ئاڵوگۆڕی دراو بانکی ناوەندیی عێراق بڕیاری داخستنی زیاتر لە ٤٠٠ کۆمپانیا و لقەکانیان دەدات.

عەمار حەمەد خەلەف، جێگری بەوەکالەتی پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق بە نوسراوێک حکومەتی هەرێمی ئاگادار کردوەتەوە لەوەی بە کردنەوەی بارەگای سەرەکیی کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕی دراو لە جۆرەکانی (A و B) رازی نین و دەبێت لقەکانیشیان دابخەن.

لە بارەی تۆمارکردنەوەی کۆمپانیاکانی جۆری (C)، ئەو بەرپرسەی بانکی ناوەندی ئاماژەی بەوەکردوە، تا 30ی ئەیلول بۆ دواجار مۆڵەت دەدرێتە ئەو کۆمپانیایانەی دەیانەوێت لە جۆری (C) تێکەڵ ببنەوە.

لە نوسراوەکەدا باسی لەوەسکردوە، رەزامەندی بۆ کردنەوەی بارەگای سەرەکیی کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕی دراو لە جۆرەکانی (A و B) نادەن وەک کۆمپانیای نێوەندگیر کار بکەن، چونکە ئەو کۆمپانیایانە لەلایەن بانکی ناوەندییەوە مۆڵەتیان پێنەدراوە و ناتوانن کار بکەن تا مۆڵەتی سەرەتایی وەردەگرن.

بەپێی بڕیارەکەی بانکی ناوەندی، دەبێت ٤٠٠ کۆمپانیای ئاڵوگۆڕ و نزیکەی ٣٠ لق دابخرێن، لە کاتێکدا لە هەرێمی کوردستان دا ٦٤١ کۆمپانیای ئاڵوگۆڕی دراو هەن.


PM:09:13:04/09/2024