هەواڵی ناخۆش بۆ ڕیاڵ مەدرید هەیە پێش سەردانەکەی ڕیاڵ سۆسیداد کە ڕۆژی شەممە لە لالیگا دوای پشووە نێودەوڵەتییەکان بەڕێوەدەچێت.
ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ ڕایگەیاندووە، ئۆریلیان چۆامینی و جود بێلینگهام بەشدارییان لە بەشی یەکەمی مەشقەکان لەگەڵ باقی هاوڕێکانیان نەکردووە و بوونی ئەوان لە یاریگای ئانۆیتا دژی سۆسیداد دوورە.
ڕۆژنامە ئیسپانییەکە دووپاتیکردووەتەوە، دوێنێ یاریزانە فەرەنسییەکە و ئینگلیزەکە لەگەڵ گروپەکەدا مەشق و ڕاهێنانیان کردووە و قبوڵکراوە کە ئامادەبن بۆ کارلۆ ئەنچیلۆتی، بەڵام لە مەشقەکانی ڕۆژی هەینیدا لە ڤاڵدێبیباس لە قۆناغەکانی گەرمکردنەوەدا نەبینران.
ئەوانەی لە کاتی خۆیدا دەگەڕێنەوە بۆ یارییەکەی بەرامبەر ڕیال سۆسیداد بریتین لە فێرلاند مێندی و ئیدەر میلیتاو.
لە ئێستادا هێڵی ناوەڕاستی یانەی ڕیال مەدرید بەهۆی پێکانەکانی چوامینی و بێلینگهام و سیبایۆس و کاماڤینگا تووشی کێشەیەکی گەورە بووە، بۆیە تاکە یاریزانی ناوەڕاستە ئەنچیلۆتی هەیەتی مۆدریچ و ڤالڤێردی و ئاردا گولەرە.