بەیانی ئەمڕۆ شەممە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێمی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ڕەوشی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و دەڵێت" ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و خێرایی باش کەم دەکات".
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت، هاوکات پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، خێرای باش (٥ - ١٥)کم دەبێت بە ئاڕاستەی باکوری خۆرئاوا و مەودای بینین (٨ - ١٠)کم دەبێت.
ئەوەشی خستەڕوو، سبەینێ یەکشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت و لەگەڵ دروستبوونی هەندێ پەڵە هەور، هەروەها پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ، خێرای باش (١٠ - ٢٠)کم دەبێت، مەودای بینین (٨ - ١٠)کم دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەی بەمشێوەیەیە:
هەولێر: ٣٩
سلێمانی: ٣٨
دهۆک: ٣٧
زاخۆ: ٣٨
هەڵەبجە: ٣٩
کەرکوک: ٤٠
سۆران: ٣٦
حاجی ئۆمەران: ٢٨
گەرمیان: ٤١