هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) ڕایدەگەیەنێت" نۆ سەبازی تورکیا کوژراون و درۆنێکی بۆبڕێژکراویش خرایە خوارەوە".
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل - هەپەگە، ئەمڕۆ پێنج شەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" گەریلاکانى یەژاستار و هەپەگە لە ڕۆژانی ١٧ و ١٨ی ئەم مانگەدا ١١ چالاکییان لە دژی سوپای تورکیا لە جودی، ئامێدی و زاپ، خواکورک، شیلازێ و مەتینا ئەنجامداوە".
هەپەگە باسی لەوەشکردووە، لە یەکێک چالاکییەکاندا کە بە تەکنیکی تایبەت ئەنجامدراوە، بۆمبهاوێژێکی زنجیر و کۆگایەک لەناوبراوە، بە کۆی گشتی لەو چالاکییانەدا نۆ سەربازی تورکیا کوژران و درۆنێکی بۆمبڕێژکراویش خرایە خوارەوە و حەفارەیەکیش سوتێندرا.
دەشڵێت" تورکیا بەگشتی ٢٧ جار بە فڕۆکەی جەنگی خواکورک، گارە، مەتینا و قەندیلی بۆردوومانکردووە، هەروەها بە هێلیکۆپتەری هێرشبەر چوار جار زاپ و مەتینای بۆردوومان کردووە".