کۆمەڵە رایگەیاند لە شەرێکدا لە گەڵ هێزە ئەمنییەکانی ئێران " کادیری ناسراویان رێبوار کەریمیان کە ئەندامی کۆمیتە ناوەندییە لە شەڕێکدا لە پیرانە کۆن، شەهید بووە".
لە راگەیاندراوێکی دەستەی کارگێڕیی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان کە ئەمشەو ١٩ ی ئەیلول بڵاویکردەوە هاتووە" بە داخێکی زۆر گرانەوە ئەمڕۆ( چوار شەممە ) هاوڕێ ڕێبوار کەریمیان ناسراو بە ڕێبوار داسێران، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان و بەرپرسی کۆمیسیۆنی نیزامی لە تێکهەڵچوونێک لەگەڵ هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامی لە پیرانەکۆن دوای چەندین سەعات شەڕ و خۆڕاگری گیانی ئازیزی بەختکرد".
لە راگەیاندنەکەدا هاتووە "جێگەی ئاماژەیە لە سەعاتی ٣ی نیوەشەو تا ئەمڕۆ دوانیوەڕۆ شەڕ بەردەوام بووە و ناوچەکە لە ژێر ئاگری تۆپ و خۆمپارەدایە".
کۆمەڵە لە راگەیاندنەکەدا باس لەوە دەکات کە دواتر لە ڕاگەیاندنەکانی دواییدا وردەکاریی زیاتر رادەگەینن.
ئەو شوێنەی کە ئەو شەڕەی تێدا روویداوە ناوی داسێرانە دەکەوێتە رۆژهەڵاتی کوردستان لەودیوو ناوچەی شاخی سورێن باشوری کوردستانەوەیە".