دادگای سلێمانی بریاریدا له 15 رۆژدا پارێزگار هه‌ڵبژێردرێت
دادگای سلێمانی بڕیارده‌دات تا 15 رۆژی تر سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا‌و پارێزگاری سلێمانی هه‌ڵبژێردرێت‌و بەكراوەیی هێشتنتەوەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی هەڵوەشاندەوە.
هێرش سه‌ردار پارێزه‌ر له رێكخراوی سكاڵا‌و چاودێری به PUKmedia ی راگه‌یاند: دوای چه‌ندین دانیشتن، ئه‌مڕۆ 13-11-2014 دادگای سلێمانی بڕیاریدا به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی به‌كراوه‌یی هێشتنی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی.
وتیشی: به‌پێی ئه‌و بڕیاره ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی پابه‌ند كردووه كه له ئه‌مڕۆوه تا 15 رۆژی تر پێویسته سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا‌و پارێزگاری سلێمانی هه‌ڵبژێردرێت.
راشیگه‌یاند: ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه رێكخراوی سكاڵا‌و چاودێری وه‌ك رێكخراوێكی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی كاتی پارێزگای سلێمانی تۆماركرد به‌وه‌ی كه به شێوه‌یه‌كی نایاسایی و به شێوه‌ی كراوه‌یی كۆبونه‌وه‌كانی هێشتووه‌ته‌وه، بۆیه ئه‌مڕۆ دادگای سلێمانی بڕیاری خۆی دا له‌وباره‌یه‌وه، چونكه له رابردوودا یاسایان شكاندووه به‌وه‌ی كۆبونه‌وه‌كانیان به كراوه‌یی هێشتووه‌ته‌وه.
PM:01:44:13/11/2014