لەساڵێکدا 200 هەزار لیتر مەی لەئێران دەخۆرێتەوە

سەرەڕای رێگرییە یاساییەكان، بەوتەی سەرۆكی كۆمسیۆنی پەروەردە‌و توێژینەوە لە مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران، ساڵانە 200 هەزار لیتر خواردنەوەی كحولی لەو وڵاتە دەخورێتەوە.

پێشتر بۆ ئەوەی خەڵك ئەلكۆڵی بەرهەم هاتوو لە ئێران نەخۆنەوە لەلایەن كۆمپانیاكەنەوە مادەی تاڵ‌و ژەهراوی پێ زیاد دەكرا، بەڵام بە وتەی ئەم نوێنەرەی مەجلیسی ئێران بەهۆی گرانی ئەو مادەوە ئێستا ئەلكۆڵ لەئێران ئەو مادەی تێ ناكرێت‌و مەیخۆرەكان دەیخۆنەوە.
بەپێی ئاماری پزیشكی دادوەری ئێران لەماوەی 7 مانگدا نزیكەی 53 كەس بەهۆی خواردنەوەی كحولەوە گیانیان لەدەستداوە.

بەكارهێنانی خواردنەوە كحولییەكان لە ئێران قەدەغەیە‌و سەرەڕای بەربەستەكان خوارنەوەی مەی بەشێوەی بەرچاو پەرەی سەندوە.



PM:05:07:28/03/2015