زیوەر بووە پاڵەوانی كۆپا كۆكاكۆلای پێنجەم


زاگرۆس نانەكەلی
دوای دوومانگ كێبڕكێ لەسەر نازناوی كۆپا كۆكاكۆلای پێنجەم بەبەشداری 400 قوتابخانە و 3200 قوتابی وخوێندكار،رێكەوتی 5-4-2015 لەسەنتەری بلووی شاری هەولێر هەردوو قوتابخانەی زیوەری هەولێر وچیای گارەی كەركووك بەیەك گەیشتن.
بەئامادەبوونی نوێنەرانی وەزارەتی پەروەردە وكۆمپانیای كۆكاكۆلا ودەزگاكانی راگەیاندن ومیدیاكارانی وەرزشی كوردستان،هەردوو قوتابخانەی زیوەری هەولێر وچیای گارەی كەركووك بەیەك گەیشتن، تایمی یەكەمی یارییەكە بۆ قوتابخانەی میوان بوو بە ئاست وئەنجام كە توانیان تایمەكە بە ئەنجامی (1-0) لە بەرژەوەندی خۆیان بەكۆتا بێنن.
تایمی دووەم قوتابخانەی میوان پاشەكشەی كرد لەئاست و ئەنجام،ئەمەش دوای ئەوەی یاریزانەكانی قوتابخانەی زیوەر بەهەموو هێزێك هەوڵی تۆماركردنی گۆڵییان دەدا و توانیان لەو تایمە (3) گۆڵ تۆمار بكەن و ئەنجامی كۆتایی یارییەكە لە بەرژەوەندی خۆیان بەئەنجامی (3-2) بەكۆتا بێنن و ببنە پاڵەوانی پێنجەمین كۆپا كۆكاكۆلای سەر ئاستی هەرێمی كوردستان.
لەكۆتایش خەلاتی میدال بەسەر ناوبژیوانان ویاریزانەكان و هەردووقوتابخانەی یەكەم و دووەم و هەروەها جامی دووەم و پاڵەوانی پاڵەوانیەتیەكەابەشكرا ،ماوەتەوە بڵێین قوتابخانەی زیوەری پاڵەوان بەگەشتێكی زانستی وەرزشی لەنزیكترین كات بەرەو شاری دوبەی ئیماڕات سەفەر دەكەن.




PM:09:57:06/04/2015