داعش بە مەرج 200 كوردی ئێزیدی ئازاد دەكات

چەكدارانی داعش چەند مەرجیان بۆ ئازاد كردنی 213 هاوڵاتی ئێزیدی داناوە‌و بڕیارە ئەمرۆ چوارەشممە لە باشوری كەركوك ئەو هاوڵاتیانە ئازاد بكرێن كە زۆربەیان پیر‌و ژن‌و منداڵن.

بەپێی هەواڵێكی رۆژنیوز وابڕیاربوو ئێوارەی دوێنێ زیاتر لە 213 هاوڵاتی ئێزیدی کە زۆربەیان پیر و ژن و منداڵن لەگوندی حمیرە لەباشوور کەرکوک ئازاد بکرێن ، بەڵام تائێستا داعش ئەم هاوڵاتیانەیان ئازاد نەکردوون و لەبەرامبەریدا چەندین داواکاریان هەیە."

ئەو هاوڵاتییە ئێزیدییانە لەلایەن داعشەوە لەشاری موسڵ هێنراون ، ئێستا لەگوندی حمیرەی بچووک کە دەکەوێتە باشووری شاری کەرکوک و ئەو گوندە لەدەستی چەتەکانی داعشە، راگیراون .

چاوەروان دەکرێت هەر ئەمرۆ ئەو هاوڵاتییە ئێزیانە لەدەستی داعش رزگاریان بێت و بگەرێنەوە هەرێمی کوردستان.



AM:09:54:08/04/2015