"هەفتەی داهاتوو بەغدا باقی پارەكە دەنێرێت"

بەوتەی ئەندامێكی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی عێراق بڕیارە لە هەفتەی داهاتوو حكومەتی بەغدا باقی ئەو پارەیە بنێرێت كە بۆ موچەی مانگی نیسانی فەرمانبەرانی هەرێم تەرخان كرابوو.

لەمبارەیەوە حاکم سەرحان سلێڤانەیی ئەندامی لیژنەی درارایی لە پەرلەمانی عێراق بە ماڵپەری فەرمیی پارتی راگەیاند، لە چەند رۆژی دادێ، لەبارەی بەشەبودجەی ھەرێمی کوردستانەوە سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ وەزیری داراییدا کۆ دەبێتەوە، تا بزانرێ کە ھۆکارەکەی چییە ئەو بەشەبودجەیەی ھەرێمی کوردستان کە لە مانگی نیساندا بڕدراوە، کە بەشی ھەرێمی کوردستان ٨٨٢ملیار دینار بووە، ئەوان ٤٨٨ملیار دیناریان رەوانە کردووە.

وتیشی، بڕیار دراوە تاوەکو ‌حەفتەی داھاتوو بەغدا بەشێکی دیکەی پارە بۆ ھەرێمی کوردستان رەوانە بکات، بەڵام لە کۆبوونەوەی نێوان سەرۆکوەزیرانی عێراق و وەزیری داراییدا بڕەکەی دیاری دەکرێت، بەڵام رەنگە ئەو بەشە بێت کە بەغدا بڕیویەتی کە زیاتر لە ٣٠٠ملیار دینار دەبێت.



PM:01:40:17/05/2015