نەتەوە یەكگرتوەكان داوا دەكات یەكێتی ئەوروپا 200 هەزار پەنابەر وەربگرێت
رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان داوا له‌وڵاتانی ئه‌وروپا ده‌كات كار بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كۆچبه‌ران بكه‌ن‌و 200 هه‌زار په‌نابه‌ر به‌سه‌ر سه‌رجه‌م وڵاتانی ئه‌وروپادا دابه‌ش بكرێن.
ئه‌نتۆنیۆ گۆتیریس كۆمیسیاری باڵای نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان بۆ كاروباری په‌نابه‌ران، داوای له‌وڵاتانی ئه‌وروپا كرد به‌هانای 200 هه‌زار كۆچبه‌ره‌وه بچن‌و به‌هاوبه‌شی به‌سه‌ر وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپادا دابه‌ش بكرێن، جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه، پێویسته سه‌رجه‌م وڵاتانی ئه‌وروپا پابه‌ند بن به‌وه‌رگرتنی رێژه‌یه‌ك له‌كۆچبه‌ران.
به‌رپرسه‌كه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان بۆ كاروباری په‌نابه‌ران ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، شه‌پۆلێكی به‌رفراوانی كۆچكردن رووی له‌ئه‌وروپا كردوه، كه چه‌ندین ده‌یه‌یه حاڵه‌تی له‌و شێوه‌یه رووینه‌داوه، بۆیه دۆخه‌كه پێویستی به‌هه‌ماهه‌نگی‌و هاوكاریی هاوبه‌شی سه‌رجه‌م وڵاتانی ئه‌وروپا هه‌یه.
PM:03:31:04/09/2015