وێنە.. تا نیوەرۆی ئەمرۆ 8 هەزار پەنابەر گەیشتونەتە ئەڵمانیا

پۆلیسی فیدراڵی ئەڵمانیا بە ئاژانسی فرانس پرێسی رایگەیاند ئەمرۆ یەكشەممە نزیكەی 8 هەزار پەنابەر سنورەكانی ئەڵمانیایان بڕی‌و 1‌و 200 كەسیان ئەمرۆ گەیشتنە شاری میونیخ.

ئەمەش لەكاتێكدا راوێژكاری ئەڵمانیا هۆشداری داوە كە وەرگرتن پەنابەرانی سوری كە لە هەنگاریاوە گەیشتونەتە ئەڵمانیا، هەوڵێكی كاتییە‌و داوای لە 28 ئەندامەكەی یەكێتی ئەوروپا كرد بۆ باشتركردنی بارودۆخەكە هاوكار بن.

پاپا فرانسیس، سەرۆكی كاسۆلیكەكانی جیهان ئەمرۆ یەكشەممە داوای لە هەموو كڵێساكانی كاسۆلیك كرد تا پەنابەران بگرنەخۆیان.
















PM:05:19:06/09/2015