كوڕێك لەگەڵ زیاتر 200 كچدا پەیوەندی دەبەستێت

كوڕێكی بەریتانی لەگەڵ چەندین كچ پەیوەندی دروست دەكات و هەوادارێكی زۆر بۆ خۆی پەیدا دەكات.

ئەو كوڕە ناوی بین جیمسە و تەمەنی 25 ساڵە و لەماوەی ساڵێكدا لەڕێی تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەرەوە پەیوەندی لەگەڵ 200 كچدا دروست دەكات، بەو هۆیەشەوە نازناوی كازانۆڤای تویتەری لێنراوە.

جیمس بە میدیا بەریتانییەكانی رشاگەیاندووە كە كلیلی چونە دڵی كچان بریتییە لە وتنی ئەو شتانەی كەسانی دیكە بوێریان نییە بیڵێن، كاتێكیش لەڕێی پەیجەكەیەوە وتەی "Quote this with your best selfie to show off your body" بڵاوكردۆتەوە بەسەدان نامەی كچانی بۆ هاتووە كە داوای پەیوەندی و ژمارە تەلەفونیان لێكردووە، لەئێستاشدا ئەو گەنجە خاوەنی 74 هەزار فۆلۆیە.



PM:02:44:06/10/2015