داراییەكانی داعش گەیشتە 2200 ملیار دۆلار

ناوەندێكی توێژینەوەی فەرەنسی رایگەیاند كە داراییەكانی گروپی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق‌و روسیا گەیشتووەتە نزیكە 2200 ملیار دۆلار.

هەفتەنامەی "چلنج"ی فەرەنسی سەر بە سەنتەری "توێژینەوەی تیرۆریزم" كە ساڵی 2014 دەستی بەكاركردوە، دەڵێت داراییەكانی گروپی داعش لە عێراق‌و سوریا نزیكەی 2200 ملیار دۆلار‌و ئەم گروپەی تەنها لەماوەی ساڵێكدا 200 ملیار دۆلاری بە داراییەكانی خۆی زیاد كردوە.

بەپێی راپۆرتی گۆڤارەكە ئەو سامان‌و داراییە لە رێگەی فرۆشی نەوت‌و گاز‌و ئەو باجانەیە كە لە ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی خۆی دەستی دەكەوێت.

هەروەها هاتووە كە ئەم سامانەی داعش بۆ كۆنترۆڵی بەشێكی زۆری خاكی سوریا‌و عێراق دەگەڕێتەوە بەجۆرێك 80%ی بەرهەمی نەوت سوریا‌و 10%ی نەوتی عێراق لەدەستی داعشدایە.

بەپێی ئامارێك كە ئەم سەنتەرە بڵاویكردوەتەوە داعش تەنیا لە پارێزگای نەینەوای عێراق 50%ی موچەی كارمەندانی دەبڕێت كەنزیكەی 60 هەزار كەس دەبن‌و وەك باجی ساڵانە بۆ خۆی دەبات كە بڕەكەی نزیكەی 500 تا 600 ملیۆن دۆلارە.

رێكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكان لە راپۆرتێكدا رایگەیاندبوو كە داعش بە شێوەی سیستماتیك‌و بە نرخی دیاریكراو قاچاغی مرۆڤ دەكات. منداڵانی كەمتر لە دە ساڵ بە 150 یۆرۆ، مێرمنداڵ 110 یۆرۆ، ژینانی 20 تا 30 ساڵ 70 یۆرۆ دەفرۆشرێن.



PM:10:08:13/10/2015