"ژمارەی ئەو هاوڵاتیانەی كۆچیان کردووە بۆ ئەوروپا 200 هەزار كەسە"

‌دەرباز محەمەد وەزیری کۆچ‌و کۆچبەرانی عێراق
وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق دەرباز محەمەد  ئاشكرای دەكات، ژمارەی ئەو هاوڵاتیە عێراقیانەی كەلە ناوەراستی ساڵی 2014 وە تا ئێستا كۆچیان بۆ ولاتانی ئەوروپا كردوە گەیشتوەتە نزیكەی 200 هەزار كەس.  

وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عێراق لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: وەزارەتەكەی پێویستی بە بڕی 3 ترلیۆن دینارە بۆ دابینكردنی پێدوایستی ئاوارەكان لە عێراق. 

ناوبراو وتیشی "وەزارەتەكەیان ئاماری تەواوی ژمارەی ئەو كەسانەی لەبەردەستدا نیە كە لە ناوەراستی ساڵی 2014 وە، واتا لە كاتی پەلاماری داعش بۆ چەند پارێزگایەكی عێراق تائێستا رویان كردوەتە ولاتانی ئەوروپا، بەڵام بەپێی ئاماری رێژەیی باڵیۆزخانەكانی عێراق لەوڵاتانی ئەوروپا لەژمارەی كۆچبەرەكان لە نێوان 150 بۆ 200 هەزار كەس دەبێت". 

لەدوای هاتنی چەکدارانی داعشەوە بۆ ناو عێراق و گرتنی موسڵ و شارە سونییەکانی ئاوارەبوون و کۆچکردنی عێراقییەکان بەشێوەیەکی بەرچاو رووی لە زیادکردن کرد.



PM:07:39:19/11/2015