به‌هۆی دواکه‌وتنی مووچه‌وه ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌که فه‌رمانبه‌رانی دادگای سلێمانی به‌رده‌وامن له مانگرتن.
ئه‌مڕۆ 1/17 هه‌رچه‌نده فه‌رمانبه‌ران سه‌ردانێکی دادگایان کرد، به‌ڵام هه‌ندێکیان هه‌رزوو رۆشتنه‌وه‌و هه‌ندێکیشیان نه‌چوونه سه‌ر کاره‌کانیان.
له رۆژی یه‌کشه‌ممه‌ی رابردووه‌و فه‌رمانبه‌رانی دادگای سلێمانی بایکۆتی ده‌وامیان کردووه، کاروباری دادگا هه‌موو وه‌ستاوه‌و هاوڵاتیان بۆ کار‌و باره‌کانیان سه‌ر له‌دادگا ده‌ده‌ن، به‌ڵام به بێ ئومێدیه‌وه ده‌گه‌ڕێنه‌وه.
ماوه‌ی چوار مانگ زیاتر حوکمه‌تی هه‌رێم مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی نه‌داوه، ئه‌مه‌ش ناره‌زایه‌تییه‌کی گه‌وره‌ی له‌نێو خه‌ڵکدا دروستکردووه‌و ژیانی هاوڵاتیان به‌ته‌واوی خه‌ریکه ئیفلیج ده‌بێت.