لەدوا خولەكەكاندا دەربەندیخان نەیهێشت سێمێل بە سێ‌ خاڵەوە بگەڕێتەوە

 لەمیانەی یاریەكانی هەفتەی چوارەمی خولی یانە پلە یەكانی كوردستاندا لە یاریگەی شەهید مەحمود مامەعەزە، یانەی دەربەندیخان میوانداریی یانەی سێمێلی كرد و یارییەكەش بە یەكسانبوون كۆتاییهات.  


هەردوو یانە لەگێمی یەكەمدا یاریەكەدا بەباشی دەركەوتن و دەیانویست گۆڵ تۆماربكەن  زۆربەی تۆپەكانیش لەوگێمەدا بەر یانەی دەربەندیخان كەوت  چەندین تۆپیشیان ئاراستەی گۆڵی یانەی سێمێل كرد، بەڵام لەتۆماركردنی گۆڵدا سەركەوتوو نەبوون، تا ئەوكاتەی  یاسر عەبدولڕەزاق لەخولەكی 36 بەتۆپێكی جوان توانی سێمێل بكاتە خاوەنی گۆڵێك، گێمی یەكەمیش بەو ئەنجامە كۆتاییهات.


لەگێمی دووەمی یارییەكەدا یانەی دەربەندیخان فشارەكانی بۆ سەر یانەی بەرامبەر زیاتر كرد بەئامانجی هێنانەوەی گۆڵی بەرامبەر، لە بەرامبەریشدا یانەی سێمێل بەئاسانی خۆی بەدەستەوە نەدەدا، تائەوكاتەی لەخولەكی 90+3زیاد كراوی یارییەكەدا بەهۆی بەركەوتنی گۆڵپارێزی  یانەی سێمێل بەه ێرشبەرانی یانەی دەربەندیخان ناوبژیوان كارساز حەمە فەرەج  لێدانێكی سزای بۆ یانەی دەربەندیخان ئەژماركرد، گۆڵپارێزی یانەی سێمێل سەعید عەبدلواحید بەهۆی وەرگرتنی كارتی سورەوە كرایە دەرەوە چۆمان عەلیش نەیتوانی بە سەركەوتووی لێدانە سزاكە بۆیانەی دەربەندیخان  جێ‌ بەجێ‌ بكات تائەو كاتەی لەخولەكی 90+4 یارییەكەدا بە هەڵدانی گۆشە هەڵۆ یاسین توانی گۆڵی بەرامبەر بوون بۆیانەی دەربەندیخان تۆماربكات و یانەكەشی لەشكست ڕزگاربكات .

spee sport-  KFA

PM:06:22:24/02/2016