" ئەگەر زانیارییەكانی عەلی حەمەساڵح هەڵەبوون دەبێت دادگایی بكرێت"

دادوەرێكی دادگای سلێمانی پێیوایە ئەگەر عەلی حەمە ساڵح، پەرلەمانتاری گۆڕان زانیارییەكانی هەڵەبوون دەبێت بە پێی مادەی 433 دادگایی بكرێت.

قوباد جەلیلزادە ؛دادوەر لە دادگای سلێمانی؛ لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك ڕایگەیاندوو، لە دوا دیداری تەلەفزیۆنی عەلی حەمە ساڵح بەبێ سڵەمینەوە و بە ئاشكرا و بێ دڵەڕاوكی و بە دەنگی بەرز بە داتا كۆمەڵیك دیكۆمێنت و نوسراوی فەرمی و تایبەتەوە، پارتی و بە شێك لە سەرانی یەكێتی بە گەندەڵی و گلدانەوەی چەندین ملیار دۆلار- پارەی نەوت تۆماتبار كرد.

پێشنیاری ئەوەشی كردووە، بۆ ساغكردنەوەی بۆچوونەكانی عەلی حەمە ساڵح، دیمانەیەكی ٣ قۆڵی لە نێوان عەلی حەمە ساڵح و دوو نێردراوی پارتی و یەكێتی، ساز بكرێت.

قوبادی جەلیلزادە دەشڵێت: "بۆئەوەی لەئەنجامی گفتوگۆی ئەو ٣ برادەرە، خەڵك لە گەندەڵی و ناگەندەڵی و وون بوون و ناونبوونی ئەو ملیار دۆلارانە تێ بگات".

ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەگەر ژمارە و داتاكانی بێ بنەمابوون و تەنیا مەبەستی بەدناوكردنی دەسەڵات بوو (تشهیر)، ئەوا دەكرێ بەرپرسان بەپێی مادەی ٤٣٣ لە یاسای سزای عیراقی، عەلی حەمە ساڵح بدەن بە داداگا _ كە لەم ڕووەوە، خۆی زۆر بێ منەت نیشان دەدات.

نووسیویەتی، "ئەگەر دەركەوت كاك عەلی ڕاست دەكات و بە بەڵگە و داتا و دیكۆمێنت سەلماندی، كە دەسەڵاتداران، قوتی میللەت لووش دەكەن، ئەوا دەسەلاتدارە تۆمەتبارەكان بە پێی مادەی ٣١٦ لە یاسای سزای عیراقی، كە تایبەتە بە دزینی ماڵ و سامانی دەوڵەت (اختلاس)، بدرین بە داداگا.



PM:09:03:27/02/2016