"بەشێك لەمیدیاكان زوڵم لە یەكێتی نیشتمانی دەكەن"
وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی پێیوایە به‌شێك له‌میدیاكان زوڵم له‌یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ده‌كه‌ن، بۆیه حه‌قه یه‌كێتی ژورێكی میدیایی هه‌بێت بۆ چاودێری، یان وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ده‌خرێنه‌پاڵ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان.
(له‌تیف نێرۆیی) وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی به ماڵپەڕی (NNA)ی ڕاگه‌یاند، تێبینی زۆرم له‌سه‌ر میدیای كوردی هه‌یه‌و چه‌ند جار له‌خۆمیان پرسیوه وتومه ئه‌و شته‌وانیه، به‌ڵام وه‌ك‌و چۆن خۆیان ویستویانه وابڵاویان كردوه‌ته‌وه.
وتیشی:" گه‌یشتومه‌ته ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی ئه‌و میدیایه ده‌یه‌وێت بازاڕ بۆ خۆی گه‌رم بكات، له‌سه‌ر حسابی لایه‌نه‌سیاسیه‌كان به‌تایبه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان".
ڕاشیگه‌یاند، به‌شێك له‌میدیاكان زوڵم له‌یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ده‌كه‌ن، بۆیه حه‌قه یه‌كێتی ژورێكی میدیایی هه‌بێت بۆ چاودێری، یان وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ده‌خرێنه‌باڵ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان.
PM:04:34:14/03/2016