بەوێنە سپی سامانی بەرپرسێکی پارتی لە سوید بلآودەکاتەوە

بەرپرسێکی پارتی خانوویەک لە ولآتی سوید دەکڕێت و بەناوی کوڕەکەیەوە تۆماری دەکات و سپی وێنەو زانیاری لەسەر خانووی ئەو بەرپرسە بلآودەکاتەوە. 

بەپێی زانیارییەکانی سپی ئەو بەرپرسە خانووکەی لە ولآتی سوێد لە شاری ستۆکهۆڵم لە گەڕەکی " یرفیلە"  بەبڕی ١٠ ملیۆن کرۆن کڕیووە کە زیاتر لە ملیۆنێک دۆلار دەکات.

ئەو ئۆتۆمبیلەی لە ناو تەیمانی خانووەکەدایە بە نزیکی ٣٠٠ هەزار کرۆنی سویدیە.

ئەو بەرپرسە پێشتر خانوویەکی کڕیووە بەناوی خۆیەوە تۆماری کردووە، بەلآم لەبەر میدیاکان ئەو خانووەی فرۆشتۆتەوەو ئەمەی بەناوی کوڕەکەیەوە تۆمارکردووە لە کاتێکدا هیچ کارێکی نییە. 



























وێنەی کارتی هەڵواسراوی خانووەکە.. ناوەکەی لای سپی پارێزراوە.



PM:10:49:10/05/2016