بایك: ده‌ڵێن تورکیا 200 ملیۆن دۆلاری داوه‌ته پارتی تاکو ده‌روازه‌ی سێمالکا دابخات
جەمیل بایك هاوسه‌رۆکی کۆما جڤاکێن کوردستان که‌جه‌که رایده‌گه‌یه‌نێـت "ده‌ڵێن تورکیا 200 ملیۆن دۆلاری داوه‌ته پارتی دیموکراتی کوردستان تاکو ده‌روازه‌ی سێمالکا دابخات"، ئێمه نازانین چه‌ند راسته، به‌ڵام ده‌وترێت".
له‌چاوپێکه‌وتنێکی هاوبه‌شی رۆژنیوز و گۆڤاری (ئازادی کۆمه‌ڵگه)دا که له‌باشووری کوردستان چاپ و بلاوده‌کرێته‌وه و ئه‌مرۆ گۆڤاره‌که که‌وته به‌ردیدی خوێنه‌رانی ،جه‌میل بایک هاوسه‌رۆکی کۆنسه‌ی به‌رێوه‌به‌ری کۆما جڤاکێن کوردستان که‌جه‌که، ئاماژه به‌دۆخی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست و کوردستان ده‌کات، هه‌روه‌ها چه‌ندین خاڵی گرنگ ده‌خاته‌روو، هاوکات ره‌خنه‌ش له پارتی دیموکراتی کوردستان ده‌گرێت که به‌رده‌وام دژایه‌تی شۆرشی رۆژئاوای کوردستان و به‌رخۆدانی باکوور ده‌کات. بایک ده‌ڵێت:" کێن ئه‌وانه ئاسته‌نگی بۆ شۆڕشی رۆژئاوای کوردستان درو‌ست ده‌که‌ن، تورکیا و پارتی و داعشه ئه‌گه‌رنا که‌سێکی ترنیه. مرۆڤ تێده‌گات له تورکیا و داعش، به‌ڵام به‌ناوی کورد و له‌هه‌رێمێکی کوردستان ئه‌مه نابێت، بۆیه کورد ئه‌م سیاسه‌ته به‌ڕاست نابینێت و زیان له پارتیش ده‌دات، پێویسته پارتیش رۆژێک زووتر ده‌ست له‌و سیاسه‌ته به‌ربدات."
ده‌قی به‌شێکی زۆر له‌دیمانه‌که : ــ
رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست به‌ره‌و کوێده‌چێت، دۆزی کورد له‌و گێژاوه‌دا چۆن ده‌گا به‌چاره‌سه‌ری؟
کوردستان بڕبڕه‌ی پشتی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راسته، کاتێک ئێمه ده‌ڵێین رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست واته (تورکیا، سوریا، عێراق و ئێرانه)، کوردستانیش له نێوان هه‌ر چوار ده‌وڵه‌تدا دابه‌ش بووه، که‌سێک بیه‌وێت ده‌سه‌ڵات له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست به‌ده‌ست بخات، ئه‌وا ده‌بێ له کوردستان حکوم بکات، ئه‌وکاته ده‌توانێت له کوردستان سه‌روه‌ربێت.
"ئامانجی ئاکه‌په و ده‌وڵه‌تی تورکیا هێنانه‌دی دیموکراسی و چاره‌سه‌ری کێشه‌ی کورد نییه"
تێکدانی پرۆسه‌ی ئاشتی له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی تورک، به ڕای ئێوه پرسی کورد له‌باکور به‌ره‌و کوێ ده‌چێت(هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر په‌ڕله‌مانتاران، خۆبه‌رێوه‌به‌ری شاره‌کان، به‌رخودانی گه‌نجان و لاوانی کورد، قوڵبونه‌وه‌ی شه‌ڕ و ئاڵۆزییه‌کان)؟
ئامانجی ئاکه‌په و ده‌وڵه‌تی تورکیا هێنانه‌دی دیموکراسی و چاره‌سه‌ری کێشه‌ی کورد نییه، به‌ڵکو هه‌وڵیانده‌دا چه‌ک به په‌که‌که دابنێن، وایان ده‌زانی ئه‌گه‌ر په‌که‌که چه‌ک دابنێت ئه‌وا ته‌واو ده‌بێت. چه‌کی ده‌ستی په‌که‌که بۆ چاره‌سه‌رکردنی دۆزی کورد و دیموکراسی کردنی تورکیابووه، هه‌ر له‌وچوارچێوه‌یه‌شدا هه‌میشه چه‌ک له‌شان ئه‌بێت و تا کێشه‌ی کورد چاره‌سه‌ر‌نه‌بێت، په‌که‌که ده‌ستبه‌رداری چه‌ک نابێت. بێگومان په‌که‌که چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کورد و دیموکراسی بوونی تورکیای ده‌خسته به‌رده‌میان، ئه‌وانیش بینیان که‌ناتوانن به‌و شێوه‌یه ئه‌نجام وه‌ربگرن، هه‌روه‌ها ئه‌و سیاسه‌ته‌ی به‌ڕێوه‌شی ده‌به‌ن بۆ ئه‌وان ئه‌نجامی نییه و په‌که‌که‌ی پێ گه‌وره‌ده‌بێت، له‌م چوارچێوه‌یه‌دا بڕیاری شه‌ڕیان دا، ویستیان به‌شه‌ڕ رێگا له‌پێشکه‌وتنی په‌که‌که بگرن، ئه‌و کاره‌ش ئه‌ردۆغان سه‌رپه‌رشتیاری ده‌کرد و له کۆبانێ خستیانه پراکتیکه‌وه، هه‌ربۆ ئه‌مه‌ش بوو ئه‌ردۆغان ده‌یووت؛ کوبانێ هاده‌که‌وێت، کوبانێ که‌وت!. سیاسه‌تی ئه‌وان له‌ناوبردنی شۆڕشی رۆژئاوابوو، چونکه وا بیریان ده‌کرده‌وه رۆژئاوا له‌ناوبچێت له باکوریش بزووتنه‌وه‌ی کورد له‌ناوده‌چێت.
ئێمه ده‌مانخواست کێشه‌ی کورد له‌چوارچێوه‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری دیموکراتی له ئه‌نقه‌ره چاره‌سه‌ربکرێت، ئه‌ردۆغان چیکرد هه‌موو رێگاکانی داخست بۆ ئه‌وه‌ی نه‌توانرێ کوردستان له‌چوارچێوه‌ی دیموکراتی بگاته ئامانجه‌کانی، چونکه ئێمه گه‌یشتبوینه ئه‌وه‌ی دانوستاندن"مفاوه‌زات" له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایانه بکه‌ین. به‌ڵام ئه‌و هێرشی ده‌کرده سه‌ر خۆبه‌رێوه‌به‌رییه‌کانی دیموکراتی، ئه‌وکاته پێویست بوو به‌رگری له‌خۆمان بکه‌ین، کاتێکیش پاراستنمان به‌بنه‌ما گرت ئه‌وان شه‌ڕیان گه‌وره کرد تاکو خۆبه‌رێوه‌به‌ری دیموکراتی له‌ناوببه‌ن و ته‌سفیه‌یی بکه‌ن. تا ئه‌وان له تورکیا یه‌ک زمان و ئاڵا‌و نه‌ته‌وه دروستبکه‌ن. چونکه ئه‌وان ده‌ڵێن کورد ناهێڵێت ده‌وڵه‌ت - نه‌ته‌وه‌یی تورک پێک‌بێت، بۆ ئه‌مه‌ش پێویسته کورد له‌ناوببردرێت، ئه‌و شه‌ڕه‌ی له دژی کورد و په‌که‌که‌ی ئه‌نجامده‌ده‌ن بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یه. ئێستا برینداره‌کان ده‌کوژن، مردوه‌کان ده‌سوتێنن، خه‌ڵکی به‌کۆچکردن ده‌ده‌ن، گۆڕستانه‌کان بۆمبارانده‌که‌ن، ته‌رمی مردوه‌کان به دوای ئۆتۆمبێلدا راده‌کێشن ده‌ستدرێژی ده‌که‌نه سه‌ر ژنه کوژراوه‌کان، واتا ته‌نیا ده‌یانه‌وێت کاریگه‌ری له‌سه‌ر کوردان درو‌ست بکه‌ن و بیانترسێنن تاکو له‌ناویان ببه‌ن.
"وه‌ک چۆن له‌مێژوودا دیکتاتۆره‌کان چیان به‌سه‌رهاتووه ئه‌ردۆغانیش ئه‌وه چاره‌نوسیه‌تی"
ئێوه هیواتان به‌چاره‌سه‌ری دیموکراتیانه ماوه له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی تورک ؟
ئێستا له‌ناو گه‌لی کوردا شتێک نه‌ماوه به‌ناوی باوه‌ڕبوون به‌ده‌وڵه‌تی تورک، ئه‌مه‌ش باشه و خراپ نییه، چونکه تائه‌م ده‌وڵه‌ته کورد قبوڵنه‌کات و قه‌واره‌ی کورد په‌سندنه‌کات، کورد ئه‌م ده‌وڵه‌ته‌ی قبوڵ نییه. کورد باوه‌ڕی به گه‌لی تورکیا هه‌یه، کاتێکیش ده‌وڵه‌ت ره‌تده‌کاته‌وه گه‌ل ره‌ت ناکاته‌وه ئه‌مه راستییه‌که، ئه‌گه‌ر به گه‌لی تورکیا چاره‌سه‌ری پیشنه‌که‌وێت ئه‌وه به ده‌وڵه‌تی تورک ملکه‌چی چاره‌سه‌ر نابێت، چ تورکیا چ پارته سیاسیه‌کان گۆڕانکارییه‌کی زهنیان نییه، ئه‌وان کورد به نه‌بوون ده‌زانن، به‌بیستنی ناوی کورد خۆشحال نابن، دوژمنی کوردن، به‌تایبه‌ت ئاکه‌په، به‌ته‌واوه‌تی دوژمنی کورده، چاره‌سه‌رنه‌کردنی پرسی کورد به‌بنه‌ما وه‌رده‌گرن، بۆ ئه‌وه‌ی له‌وه‌زیاتر ته‌نگه‌تاونه‌بن، له په‌ڕله‌مانی تورکیا گۆڕانکاریان کرد، حکومه‌ت و په‌ڕله‌مانیان بۆ شه‌ڕێکی گه‌وره ئاماده‌کرد، سه‌رجه‌م لایه‌نه‌کانیان به‌ره‌و شه‌ڕێکی گه‌وره برد، تاکو ئامانجه‌که‌یان به‌دی بهێنن و کورد له‌ناوببه‌ن و بتوانن خۆیان بکه‌نه سوڵتان، له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا پرۆژه‌که‌یان به‌ڕێوه‌ده‌بن. وه‌ک چۆن له‌مێژوودا دیکتاتۆره‌کان چیان به‌سه‌رهاتووه ئه‌ردۆغانیش ئه‌وه چاره‌نوسیه‌تی، دیاره ئه‌ردۆغان باش لێکۆڵینه‌وه‌ی له مسته‌فا که‌مال، هیتله‌ر، سوڵتان عه‌بدول حه‌مید نه‌کردوه و ئه‌نجامێکی باشیشی لێ ده‌رنه‌خستوون، بۆیه هه‌مان سیاسه‌تی ئه‌وان ئه‌نجام ده‌دات. له‌ناوبردنی که‌لتور، دیموگرافی، مرۆڤی کوردیان کردۆته ئامانج، واته هه‌مان ئه‌و سیاسه‌ته‌یه که مسته‌فا که‌مالیش ئه‌نجامی دا، ئه‌و کاره‌ش سه‌رکه‌وتو نابێت چونکه پێشتر داود ئۆغلو هه‌رده‌یوت له‌ناویان ببه‌ن، له‌ناویان ببه‌ن، دوایش خۆی له‌ناوچوو، ئه‌مانیش هه‌رواده‌بن، راستییه‌کیش هه‌یه له‌بیرنه‌که‌ین، ئه‌ردۆغان ته‌نها دوژمنی کوردانی باکور نییه، به‌ڵکو دوژمنی کوردانی پارچه‌کانی تریشه، کاتێک داعش ئه‌وه‌نده گه‌وره‌بوو و زوڵمی کرد له مرۆڤایه‌تی له پشتیه‌وه ئه‌ردۆغان هه‌بووه و هه‌یه، ئه‌وه‌ی داعش ئه‌نجامی دا ئه‌مڕۆ ئه‌ردۆغان له باکور به‌رده‌وامی پێده‌دات.
"کێشه‌ی سوریا له سوریا چاره‌سه‌رده‌بێت"
شۆڕشی رۆژئاوا و پرۆژه‌ی باکووری سوریای فیدرال و ئازادی ره‌قه، ئه‌توانێت چۆن کاریگه‌ری له‌سه‌ر گۆڕانکارییه‌کان بکات؟
ئێستا ره‌قه داعش به‌ناوه‌ندی خۆی ده‌زانێت، ره‌قه بکه‌وێت گورزێکی گه‌وره له داعش ده‌درێت، ئێستاش داعش وه‌ک سه‌ره‌تانیه، سه‌ره‌تا هه‌رکه‌س له به‌ر داعش رای ده‌کرد، شه‌ڕی نه‌ده‌کرد و ده‌ترسا، چونکه داعش به تاکتیکێکی وه‌حشیانه کاری ده‌کرد، سه‌ری مرۆڤه‌کا‌نی ده‌بڕی و لاشه‌یانی ده‌سوتاند، واتا کارگه‌لێکی پیسی ئه‌نجام ده‌دا. ئێستا له دژی داعش په‌که‌که، یه‌په‌گه وه‌ستاون و گورزی گه‌وره‌یان له‌داعشدا، ئه‌مه‌ش سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه‌یه که مرۆڤ ده‌توانێت رووبه‌ڕووی داعش بوه‌ستێته‌وه، تادێت داعش لاوازده‌بێت و گورزی گه‌وره‌ی لێ ده‌که‌وێت. داعش له‌کۆبانێ گه‌وره‌ترین گورزی به‌رکه‌وت و له‌و کاته‌وه به به‌رده‌وامی گورزی به‌رده‌که‌وێت، تابڕوا گورزی گه‌وره‌تریشی لێده‌که‌وێت، هه‌ربۆیه‌ش داعش ته‌نگه‌تاوترده‌بێت، له ره‌قه‌ش گورزی به‌رکه‌وێت ئه‌وکات کاریگه‌ریه‌کی گه‌وره له‌سه‌ر ناوچه‌که دروستده‌بێت، ئێستا کێشه‌ی سوریا له سوریا چاره‌سه‌رده‌بێت، ئه‌ویش له‌سه‌ر سوریایه‌کی دیموکراتی چاره‌سه‌ر ده‌بێت، ئه‌وه ده‌بێته مۆدێلێک بۆ هه‌موو جیهان، سوریایه‌کی دیموکراتی له‌سه‌ر ئه‌و پرۆژه‌یه ده‌توانێت پێشبکه‌وێت، سوریای کۆن ته‌واو بوو، له‌سوریا ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی وه‌ک جاران نه‌ماوه، سوریایه‌کی نوێ دروستبووه، سوریای نوێش له‌سه‌ر بنه‌مای دیموکراتی پێشده‌که‌وێت، ئه‌وه ده‌توانێت یه‌کێتی سوریا بپارێزێت، بۆ ئه‌وه‌ی سوریا بڵاونه‌بێت و پارچه‌پار‌چه نه‌بێت، ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر مۆدێلی ئێستا له باکوری سوریا هه‌یه، به‌ناوی فیدراسیۆنی دیموکراتی پێشده‌که‌وێت ده‌توانێت ببێته چاره‌سه‌ری. پێشکه‌وتنی حکومه‌ت، په‌ڕله‌مان و هێزی پاراستن له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌یه له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وه سه‌رکه‌تن نییه.
"ده‌ڵێن تورکیا 200 ملیۆن دۆلاری داوه‌ته پارتی تاکو ده‌روازه‌ی سێمالکا دابخات"
پارتی له‌به‌رچی له‌دژی شۆڕشی رۆژئاوا ده‌وه‌ستێته‌وه(سێمالکا، خه‌نده‌ق، پێشمه‌رگه‌ی رۆژئاوا )، دانانی هه‌موو جۆره ئابڵۆقه‌یه‌ک ؟
پارتی و ئه‌ردۆغان هه‌مان ستراتیژی سیاسی به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن. ئه‌ردۆغان دوژمنی کورده، نایه‌وێت کورد بگاته ئه‌نجام، به‌ناوی کورد و کوردستان چی هه‌یه ده‌یه‌وێت تێکی بدات، ئه‌وه‌ش به‌ئاشکرا ده‌یکات نه‌ک به‌نهێنی، پارتی دیموکراتی کوردستانیش له‌سه‌ر هێڵی ئه‌ردۆغان سیاسه‌ت ده‌کات، ئه‌ردۆغان تورکه وه‌ک دوژمنێک نایه‌وێت کورد بگه‌نه حه‌قی خۆیان، بۆیه هاوکاری پارتی ده‌کات، ده‌یه‌وێت له پ د ک/عێراق ئه‌نجامێک به‌ده‌ستبخات، چونکه ئه‌گه‌ر ئه‌وانه رانه‌کێشێته لای خۆی، ناتوانن دژی کورد بگه‌نه ئه‌نجام، سیاسه‌تی داگیرکه‌ران چییه؟ کورد له دژی کورد ده‌خه‌نه شه‌ڕه‌وه، کورد به‌کورد ده‌ده‌نه کوشتن، دوایش بۆخۆی کورد ده‌کوژێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت بگاته ئه‌نجام، ئه‌مه‌ش سیاسه‌تێکی کۆنی دوژمنانه. ئه‌گه‌ر هاوکاری پ د ک/عێراق نه‌که‌ن ناتوانن دژی کورد شه‌ڕبکه‌ن، له گۆره‌پانی نێوده‌وڵه‌تیشدا ناتوانن باوه‌ڕیان پێبکه‌ن، ناتوانن بڵێن کورد له‌گه‌ڵ ئێمه‌یه. بۆ ئه‌وه‌ی بڵێت شه‌ڕی دوژمن ده‌که‌ین، پێویسته هه‌ندێک کورد له‌گه‌ڵ ئه‌وان بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وان له دژی کورد شه‌ڕبکه‌ن. ئه‌وکات ده‌توانن هه‌ندیک که‌س هه‌ڵبخه‌ڵه‌تێنن، سیاسه‌تیان له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌یه. پ د ک/ عێراقیش ده‌ڵێت؛ ئه‌که‌په بۆ کوردان باشه! شتێکیش ئه‌ردۆغان له‌سه‌ر کوردان ده‌یکات له‌به‌رچاوه و ده‌بینرێت، له‌باشوور و رۆژئاوا و باکووریش کێشه‌ی عێراق و سوریا ئه‌ردۆغانه و ئه‌مه‌ش هه‌موو که‌س ده‌زانێت. چۆن ئه‌ردۆغان بۆ کوردان باش ده‌بێت، ئه‌و سیاسه‌ته‌ی ئه‌ردۆغان که‌به‌ڕێوه‌ی ده‌بات چۆن ده‌که‌وێته خزمه‌تی کوردان، که‌سێکی خاوه‌ن ویژدان بێت ده‌توانێت ئه‌م کارانه بکات؟؟ ، ئه‌مه کێ ده‌یه‌وێت؟ ئه‌ردۆغان ده‌یه‌وێت، ئه‌مانه ناکه‌ونه خزمه‌ت کورده‌وه، کورد هیچ کات ئه‌مه‌ی قبوڵنییه و دژییه‌تی و گه‌وره‌ترین زیانیش له کورد ده‌دات، "ده‌ڵێن تورکیا 200 ملیۆن دۆلاری داوه‌ته پارتی دیموکراتی کوردستان تاکو ده‌روازه‌ی سێمالکا دابخات"، ئێمه نازانین چه‌ند راسته، به‌ڵام ده‌وترێت، بۆ نمونه خه‌نده‌ق له نێوان باشوور و رۆژئاوادا له‌سه‌ر ده‌می سه‌دامدا نه‌بوو که دوژمنێکی سه‌رسه‌ختی کوردبوو، به‌ڵام ئێستا به‌ناوی کورد ئه‌و خه‌نده‌قانه لێده‌درێت ئامانجیش ته‌نیا بڕینی په‌یوه‌ندییه‌کانی باکوور و باشووره، داگیرکه‌ران کوردستان پارچه‌ده‌که‌ن و ده‌یانه‌وێت په‌یوه‌ندی کوردان خراپبکه‌ن، ئه‌مڕۆ کوردان سیاسه‌تێک له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن ئه‌و خه‌نده‌قانه وه‌لاده‌نێن و یه‌کێتیه‌کی نه‌ته‌وه‌یی له ئارادایه، ئه‌مڕۆ کێیه له‌سه‌ر ئه‌و خه‌نده‌قانه پێداگری ده‌کات، ده‌وڵه‌تی داگیرکه‌ر و ئه‌وه‌ی تریش پ د ک/ عێراقه، ئه‌و سیاسه‌ته ناکه‌وێته خزمه‌تی کورده‌وه، کێن ئه‌وانه ئاسته‌نگی بۆ شۆڕشی رۆژئاوای کوردستان درو‌ست ده‌که‌ن، تورکیا و پارتی و داعشه ئه‌گه‌رنا که‌سێکی ترنیه. مرۆڤ تێده‌گات له تورکیا و داعش، به‌ڵام به‌ناوی کورد و له‌هه‌رێمێکی کوردستان ئه‌مه نابێت، بۆیه کورد ئه‌م سیاسه‌ته به‌ڕاست نابینێت و زیان له پارتیش ده‌دات، پێویسته پارتیش رۆژێک زووتر ده‌ست له‌و سیاسه‌ته به‌ربدات. ئێستاش فرۆکه جه‌نگییه‌کانی تورک هه‌ر رۆژ سنوره‌کانی باشوور بۆردومان ده‌که‌ن ، تائێستاشی له‌گه‌ڵ بێت پارتی لێدوانێکی شه‌ڕمه‌زارکردنی نه‌داوه، له‌باکوور رۆژانه به‌ده‌یان ماڵ ده‌روخێنرێت، خه‌ڵکی به‌گوله‌ی سه‌ربازانی تورک ده‌کوژرێن و خه‌ڵک کۆچبه‌رده‌بێت، به‌ڵام پارتی لێدوانێکی نه‌داوه، ئه‌گه‌ر هه‌بێتیش هه‌مووی ده‌ڵێت ئه‌ردۆغان بۆ کوردان زۆر باشه.
"پارتی به‌ناوی باشووره‌وه دژایه‌تی رۆژئاواده‌کات"
کرانه‌وه‌یه‌کی نێوده‌وڵه‌تی به‌ڕووی شۆڕشی رۆژئاوا هه‌یه و دواین نوێنه‌رایه‌تیشی له واشنتۆن ده‌کرێته‌وه، هۆی چییه ده‌وڵه‌تی تورک و پ د ک/ عێراق دژی شۆڕشی رۆژئاوان؟
شۆڕشی رۆژئاوا شۆڕشێکی گه‌وره‌یه، نه‌ک ته‌نیا بۆ رۆژئاوایه ئه‌و شۆڕشه بۆ ته‌واوی کوردستانه، بۆته‌واوی گه‌لانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راسته، بۆ ته‌واوی مرۆڤایه‌تییه. ئه‌و شۆڕشه له‌دژی داعش شه‌ڕده‌کات که داعش بۆسه‌ر مرۆڤایه‌تی مه‌ترسیه‌کی گه‌وره‌یه، چونکه دوژمنی مرۆڤه، دوژمنی ژن و منداڵ، که‌لتور، مه‌زهه‌به جیاوازه‌کانه، کێ له‌خزمه‌تیاندا نه‌بێت ئه‌وان دوژمنی ئه‌ون، واتا بۆته به‌ڵایه‌ک به‌سه‌ر مرۆڤایه‌تییه‌وه، ده‌ی ئێستا رۆژئاوا له‌دژی ئه‌وه راده‌وه‌ستێت، گورزی گه‌وره‌یان لێده‌ده‌ن، دیموکراسی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست پێشده‌خه‌ن، دیموکراسیبوونی رۆژئاوا کاریگه‌ری له‌سه‌ر جیهان هه‌یه، که‌ده‌توانێت له شۆڕشی فه‌ره‌نسا و روسیا زیاتر ئه‌نجامی هه‌بێت، چونکه رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ناوه‌ندی جیهانه، واته ئه‌گه‌ر گۆڕانکارییه‌ک درو‌ست بێت به باش یانیش به‌خراپ له‌سه‌ر جیهان کاردانه‌وه‌ی ده‌بێت، نه‌ک ته‌نها وه‌ک شۆڕشی فه‌ره‌نسا و روسیا کاریگه‌ری له‌سه‌رناوچه‌یه‌ک ده‌بێت، بۆیه دوژمنان که‌ده‌بینن له‌گه‌ڵ ئامانجی ئه‌وان نییه ئه‌و شۆڕشه، بۆیه به‌رانبه‌ری ده‌وه‌ستنه‌وه. تورکیاش دیاره که دوژمنی کورده. ده‌یه‌وێت به‌ناوی کورد کوردستان تێکبدات، بۆیه ده‌بینێت له رۆژئاوا ئه‌وشۆڕشه سه‌ربکه‌وێت ئه‌وه ئیدی ئه‌و ناتوانێت له باکوور کۆمه‌ڵکوژی و له‌ناوبردنی کوردان بکات، یان ئه‌وه‌یه ده‌بێت ستاتۆی کوردان ده‌بێت قبوڵبکه‌ن، که‌نایانه‌وێت ئه‌وه‌بکه‌ن، بۆیه به‌ناچاری ده‌بێت له‌دژیان بوه‌ستنه‌وه. سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی رۆژئاوا سوریا ده‌که‌وێته خزمه‌تی کورده‌وه، عێراق ده‌که‌وێته خزمه‌تی کورده‌وه، هه‌ربۆیه ئه‌وان ئه‌وه‌یان ناوێت، چونکه به‌رنامه‌ی ئه‌وان هه‌مووی تێکده‌چێت ئه‌ردۆغان ده‌یه‌وێت ببێته سوڵتان وه‌ک عوسمانیه‌کان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست، رۆژئاوا سیاسه‌تی ئه‌وانی تێکدا، سیاسه‌تیان مایه پووچ بوو، پ د ک/ عێراقیش ده‌یه‌وێت هه‌موو شت له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆیبێت و له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وان که‌س نه‌بێت، له‌گۆڕه‌پانی نێوده‌وڵه‌تیشدا ته‌نیا ئه‌و هه‌بێت، له‌ده‌ره‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی ئه‌وان که‌س پێشنه‌که‌وێت، ئیستاش له‌رۆژئاوای کوردستان شۆڕشێکی گه‌وره به‌ڕێوه‌ده‌چێت له گۆڕه‌پانی نێوده‌وڵه‌تیدا کرانه‌وه‌یه‌ک به‌ڕوویاندا کراوه‌ته‌وه، پارتیش به‌مه نیگه‌ران ده‌بێت و پێی قبوڵناکریت، بۆیه رووبه‌ڕووی شۆڕشی رۆژئاوا راده‌وه‌ستێت، له‌لایه‌ک تورکیا ده‌یه‌وێت دژایه‌تی پێ‌بکات، له باشووریش ده‌بینن لایه‌نه سیاسیه‌کان له‌گه‌ڵ ئه‌وشۆڕشه‌ن که ئه‌وه خزمه‌ت به‌ته‌واوی کوردستان ده‌کات، به‌ڵام پارتی به‌ناوی باشووره‌وه دژایه‌تی رۆژئاواده‌کات ، ئه‌مه‌ش به‌داواکاری تورکیایه و رۆژئاواش ناکه‌وێته خزمه‌تی ئه‌وانه‌وه بۆیه دژی ده‌وه‌ستێته‌وه.
"پارتی ده‌ڵێت؛ ئه‌گه‌ر ناشتوانن په‌که‌که ده‌ربکه‌ن ئه‌وه ئێمه به هاوکاری تورکیا به‌شه‌ڕ ده‌ریان ده‌که‌ین"
رۆڵی قاره‌مانانه‌ی گه‌ریلا له پاراستن و ئازادکردنی شه‌نگال و جڤاکی ئێزیدی، چۆن ده‌بینن؟
ئێستا ده‌زانرێت کاتێک داعش هێرشی کرده سه‌ر شه‌نگال، له شه‌نگال حکومه‌تی هه‌رێم هه‌ڵات، سه‌ره‌ڕای هه‌بوونی هیزێکی زۆر له ناوچه‌که، ئه‌گه‌ر شه‌ڕیان بکردایه ده‌یانتوانی شه‌نگالیان بپاراستایه، به‌ڵام شه‌ڕیان نه‌کرد بۆیه نه‌یان پاراست، هه‌مانکات داعش له شه‌نگال کۆمه‌ڵکوژییه‌کی زۆری ئه‌نجامدا له کوشتن و بڕین و به‌تاڵانبردن و فرۆشتنی ژنانیان ئه‌نجامدا. گه‌ریلا به‌ئه‌رکی خۆی هه‌ڵسا، له‌چ کاتێکدا موداخه‌له‌یانکرد، کاتێک پێشمه‌رگه‌کانی ئه‌و ناوچه‌یه پارێزگاریان نه‌کرد و هه‌ڵاتن و داعش که‌وته ناوچه‌که‌وه، ئێزیدییه‌کان رووبه‌ڕووی ژینۆساید بوونه‌وه، له‌و هه‌لومه‌رجه‌دا گه‌ریلا چووه شه‌نگال، به‌چوونیشیان مردنی خۆیان خسته به‌رچاویان و به‌رگریان کرد له ئێزیدی و شه‌نگال، چونکه له‌وێ کێشه‌ی کورد له ئارادابوو، مرۆڤایه‌تی نه‌یده‌توانی ژیان بکات، پێویست بوو رێگری له داعش بکرابایه، چوونی گه‌ریلاش له‌و چوارچێوه‌یه‌دابوو که‌که‌س نه‌بوو بۆ پاراستنی شه‌نگال، له‌وێ حکومه‌ت و پێشمه‌رگه نه‌بوو، ئه‌گه‌ر حکومه‌ت و پێشمه‌رگه له‌وی هه‌بوایه دواتر گه‌ریلا بچوایه موکینه بوترایه گه‌ریلا هات حکومه‌ت و پێشمه‌رگه‌ی له‌وێ ده‌رکرد، گه‌ریلا نه‌یانهێشت داعش له شه‌نگال کۆمه‌ڵکوژی و وێرانکاری به‌ته‌واوه‌تی ئه‌نجام بدات، جڤاکی ئێزیدی پاراست شه‌نگالیان پاراست، کاتێکیش گه‌ریلا ئه‌و ئه‌رکه مێژوویه‌یی ئه‌نجامدا هه‌رکه‌س تووشی شۆک بوو، نه‌ک له‌کوردستان به‌ڵکو له‌ته‌واوی جیهان، لێره‌دا راستینه‌ی په‌که‌که ده‌رکه‌وت به‌رچاوان، راستینه‌ی پارتی دیموکراتی کوردستانیش دیاربوو بۆ شه‌نگال و بۆ ئێزیدیان و کوردان، بۆیه ئه‌و قسانه‌ی پیش‌تر ده‌وڵه‌تی تورکی فاشیست و هه‌ندێک وڵاتانی ناو ناتۆ ده‌یانکرد ئیدی له شه‌نگال ئه‌و قسانه کۆتای‌یان پێهات، چونکه راستییه‌که ئاشکرابوو، هه‌رکه‌س ده‌یووت په‌که‌که بزووتنه‌وه‌یه‌کی مرۆڤایه‌تییه، بزووتنه‌وه‌یه‌کی ئازادی و ئه‌خلاقییه، په‌که‌که وڵات ده‌پارێزێت گه‌لان ده‌پارێزێت، چه‌نده جیاوازه‌کان ده‌پارێزێت نرخی مرۆڤایه‌تی ده‌پارێزێت، بۆئه‌مانه مردنی خۆیان ده‌خه‌نه پێش چاویان، بۆیه ئه‌و قسانه‌ی له‌پێشتر ده‌کران ئێستا گۆڕانکاری به‌سه‌رداهاتووه و په‌که‌که رێزی زیاتر بووه، ئێستا ئه‌وه‌ی شه‌نگال و ئێزیدی پاراستوه په‌که‌که‌یه و کورد و جیهانیش ئه‌وه ده‌زانێت .ئه‌مه راستییه‌که ئێزیدیه‌کانیش ده‌زانن، ئێستاش پارتی بانگه‌وازی ده‌کات و ده‌ڵێت؛ یان ئێمه یان په‌که‌که، یان ئێمه ده‌رکه‌وین یان په‌که‌که، ئه‌گه‌ر ناشتوانن په‌که‌که ده‌ربکه‌ن ئه‌وه ئێمه به هاوکاری تورکیا به‌شه‌ڕ ده‌ریان ده‌که‌ین، ئه‌وه‌ش ته‌نیا بۆئه‌وه‌یه شه‌ڕێک له‌ناوچه‌که ئه‌نجام بده‌ن، پێویسته کورد ئه‌مه باش بزانێت، ئه‌مه ناکه‌وێته خزمه‌تی شه‌نگال و ئێزیدییه‌کان، به‌مه کێشه‌ی باشوور گه‌وره‌تر ده‌بێت، ئه‌مڕۆ بۆ کوردان ده‌رفه‌تێکی مێژووی ده‌رکه‌وتووه که کورد بتوانێت به‌سه‌رکه‌وتن ژیان بکات و ببێته گه‌لێکی پێشه‌نگ، ئه‌گه‌ر مه‌ترسیه‌کیش هه‌بێت بتوانێت چاره‌سه‌ری بکات. کێشه‌ی کورد کێشه‌یه‌کی مرۆڤایه‌تییه ده‌بێ نه‌یکه‌ینه قوربانی بیری حیزبایه‌تی ته‌سک. بۆئه‌وه‌ی له شه‌نگال ناکۆکی درو‌ست بکه‌ن چوون هه‌ندێک ئێزیدیان به پاره هه‌ڵخه‌ڵه‌تاند. ئێمه جارێکی‌تر نامانه‌وێت ئێزیدی پارچه‌ببن و باشوور پارچه‌ببێت، له‌ناوباشووردا دوژمنایه‌تی دروستبێت، ده‌مانه‌وێت یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی و سیاسه‌تی نه‌ته‌وه‌یی درو‌ست بێت. له کوردستاندا هه‌رکه‌سێک ده‌توانێت سیاسه‌ت بکات و خزمه‌ت بکات، کێ خزمه‌تی باشتری کرد گه‌ل ده‌توانێت له‌گه‌ڵ ئه‌وبێت. کێشه‌ی حیزبایه‌تیش به‌و شێوه‌یه چاره‌سه‌ر ده‌کریت.نه‌ک به‌شه‌ڕ و هێنانی هێزی ده‌ره‌کی و داگیرکه‌ر.
قه‌یران و ئاڵۆزییه‌کی زۆر روی کردۆته باشووری کوردستان رۆڵی ئێوه بۆ چاره‌سه‌ری قه‌یرانه‌کان چییه؟
راسته ئێستا له عێراق و باشووری کوردستان کێشه‌ی گه‌وره‌هه‌یه، تا ده‌چێت گه‌وره‌تریش ده‌بێت، سیسته‌م به‌ڕێوه‌ناچێت، ئه‌مه‌ش وای کردوه له‌سه‌ر گه‌لی عێراق و گه‌لی باشوور بێ هیواییه‌ک دروستبووه، هه‌ندێکیش له‌وانه رووی خۆیان کردۆته ده‌ره‌وه و چاره‌سه‌ری خۆیان له چوونه ده‌ره‌وه‌ی وڵات‌دا ده‌بیننه‌وه، چونکه نایانه‌وێت له‌و ئاڵۆزییه‌دا ژیان بکه‌ن، له‌ناو ئه‌م هه‌موو کێش و دوژمنایه‌تیدا بژن، بۆیه له‌م کێشانه‌دا راده‌که‌ن چاره‌سه‌ری له ده‌ره‌وه ده‌بینه‌وه، هه‌ندێکیشیان له‌ناو ئه‌م کێشانه‌دا کێشه‌کان گه‌وره‌ده‌که‌نه‌وه‌و شه‌ڕئه‌نجام ده‌ده‌ن ئه‌مانه هه‌مووی هه‌ڵه‌ن، ئه‌مانه کێشه‌کان گه‌وره ده‌که‌ن نه‌ک چاره‌سه‌ر، پێویسته مرۆڤ وڵاتی خۆی جێنه‌هێڵێت، له شار‌و گوندی خۆی نه‌ڕوات. سیسته‌مێکی دیموکراتی ده‌توانێت کێشه‌ی عێراق و کێشه‌کانی باشوور چاره‌بکات، له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وه هیچ رێگا چاره‌یه‌کیتر ناده‌توانێت نه کێشه‌ی عێراق نه باشوور چاره‌سه‌ر بکات، پێویسته باوه‌ڕیان به‌سیاسه‌تی ده‌ره‌وه نه‌بێت، له‌سه‌ر هێز و توانای خۆت تێکۆشان بکه‌ن.
"رێکه‌وتنی یه‌کێتی و گۆڕان باشه ئه‌گه‌ر هه‌موو کورد له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه رێکبکه‌ون ئه‌وه کارێکی باشه"
ئێوه‌چۆن ده‌ڕواننه رێکه‌وتنی گۆڕان و یه‌کێتی، پێتان وایه ئه‌م رێکه‌وتنه چۆن سه‌رکه‌وتو ده‌بێت؟
رێکه‌وتنی یه‌کێتی و گۆڕان باشه ئه‌گه‌ر هه‌موو کورد له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه رێکبکه‌ون ئه‌وه کارێکی باشه و ده‌که‌وێته خزمه‌تی کورده‌وه، ئه‌و رۆڵه‌ی مێژوو به‌کوردی سپاردوه، کورد ده‌توانێت بۆ خۆی و گه‌لانی ناوچه‌که ده‌سته‌به‌ری بکات، مه‌ترسیش هه‌یه و ده‌رفه‌تێکی مێژوویش هه‌یه، ئه‌ویش پێویستی به‌یه‌کێتی کوردان هه‌یه له نێوان خۆیاندا. پێویسته یه‌کێتییه‌کی نه‌ته‌وه‌ییانه‌و یه‌کێتییه‌کی دیموکراتیانه به‌ره‌و پێشه‌وه بچێت. کورد ئه‌وکاته ده‌توانێت مه‌ترسی که‌م بکاته‌وه‌و ده‌رفه‌تی سه‌رکه‌وتنی گه‌وره به‌ده‌ستبێنێت بۆخۆی و بۆ مرۆڤایه‌تی، پێویسته که‌س له‌یه‌کێتی کوردان نیگه‌ران نه‌بێت، داگیرکه‌ران ده‌توانن نیگه‌ران بن یان که‌سێک دوژمنی کورده ده‌توانێت نیگه‌ران ببێت، به‌ڵام کورد نابێ له یه‌کێتی کوردان نیگه‌ران بێت، به‌ڵکو که‌یفخۆشده‌بێت. ده‌بێ ره‌نگه لاوازی هه‌بێ، ره‌نگه هه‌ندێک کێشه‌ش هه‌بێت، ئه‌وانه نابێته هۆکار بۆ تێکدانی یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی، به‌پێشخستنی یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌و کێشانه چاره‌سه‌رده‌بێت، داواکاری گه‌لی کوردیش ئه‌وه‌یه، ئه‌وه خزمه‌تی کورد ده‌کات، رێکه‌وتنی یه‌کێتی و گۆڕانیش باشه، بۆخۆیان و باشوور و چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کوردیش باشه، خزمه‌تی یه‌کێتی کورد ده‌کات، ره‌نگه له رێکه‌وتنی یه‌کێتی و گۆڕاندا هه‌ندێک کێشه هه‌بێت، به‌باوه‌ڕی من ئه‌گه‌ر هه‌وڵی بۆ بده‌ن ده‌توانن چاره‌سه‌ریشی بکه‌ن، نه‌ک ته‌نیا پێویسته له نێوان ئه‌واندا رێکه‌وتن هه‌بێت، به‌ڵکو پێویسته سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسیه‌کانی باشووری کوردستان رێکبکه‌ون، پێویسته رێکه‌وتنێکی نه‌ته‌وه‌یی له باشووری کورستان بێته ئاراوه، له‌سه‌ر بنه‌مای دیموکراتی بوون بێت، چونکه له‌و رێگه‌یه‌وه خزمه‌ت ده‌کات و چاره‌سه‌ری ده‌کات، له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆکی دیموکراتی ئازادی ئه‌و ڕێکه‌تنه ئه‌نجام نه‌درێت، ئه‌و ڕێکه‌وتنه خزمه‌ت ناکات، ئه‌وکات بۆخۆی هه‌ندێک کێشه درو‌ست ده‌کات، له باشووری کوردستان پێویسته ئه‌وه پێشبکه‌وێت، له‌نێوان باشوور و به‌شه‌کانی تریش پێویسته پێشبخریت، ئه‌وکاته له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه ده‌گه‌ینه کۆنگره‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌یی و هێزێکی سه‌ربازی کورد له‌ژێر فه‌رمانداریه‌تێکدا ببێته یه‌ک و بکه‌وێته خزمه‌تی هه‌موو به‌شه‌کانه‌وه، هه‌روه‌ها دیبلۆماسیه‌تی کورد له‌ژێر چه‌ترێکدا ببێته یه‌ک و بکه‌وێته خزمه‌تی به‌شه‌کانی تریشه‌وه، ئیداره‌یه‌کی کوردی دروستببێت، ئه‌ویش بکه‌وێته خزمه‌تی به‌شه‌کانی تره‌وه. که‌واته ئه‌مڕۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست و کورد به‌هه‌لومه‌رجێک ده‌ربازده‌بن ئه‌مه داواده‌کات، نه‌ک پارچه‌بوون و دوژمنایه‌تی و شه‌ڕ، یه‌کێتی کورد و گه‌لانی تری ناوچه‌که له کوردستانی ده‌یه‌وێت، به‌م شێوه‌یه کێشه‌ی کورد چاره‌سه‌رده‌بێت، به‌م شێوه‌یه کێشه‌کانی عێراق و باشوور، باشوور و به‌شه‌کانی تری کوردستان چاره‌سه‌ر ده‌بێت.
"له‌کوێ گه‌لی کورد پێویستییه‌کی هه‌بێت په‌که‌که له‌وێیه"
هێڵی سێیه‌مینی په‌که‌که بۆ چاره‌سه‌رکردنی پرسی کورد و یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی ده‌توانێت چۆن رۆڵببینێت؟
په‌که‌که له‌خزمه‌تی گه‌لی کوردایه له‌هه‌موو به‌شه‌کاندا، په‌که‌که ته‌نیا بزووتنه‌وه‌ی به‌شێک نییه و بۆته‌واوی به‌شه‌کانی تره و له‌خزمه‌تی گه‌لی کورده، له‌کوێ گه‌لی کورد پێویستییه‌کی هه‌بێت په‌که‌که له‌وێیه، ئه‌مه‌شی له پراکتیکی خۆیدا پێکهێناوه، هه‌موو که‌س ئه‌مه ده‌بینێت، بۆیه گه‌لی باشوور هیوای به په‌که‌که زیاد ده‌بێت، چونکه په‌که‌که سه‌لماندویه‌تی که ته‌نیا بزووتنه‌وه‌ی به‌شێکی کوردستان نییه، ئێمه هیوادارین هه‌موو پارته‌کانی تریش وابن، نه‌ک ته‌نیا بۆ خۆیان بن و بۆ به‌شێک بن، به‌ڵکو بۆ ته‌واوی کوردستان و ته‌واوی مرۆڤایه‌تی بن ، له‌باشوور چه‌ندین ده‌ستکه‌وتی گه‌لی کورد هه‌یه و ئه‌و ده‌سکه‌وتانه په‌که‌که پارێزگاری لێده‌کات و ئێستاش ده‌ی پارێزێت، تاکو په‌که‌که‌ش هه‌بێت رێگه‌نادات ئه‌و ده‌ستکه‌وتانه‌ش لاوازببن و له‌ناوبچن، کێ بیه‌وێت لاوازی بکات و له‌ناوی ببات ئێمه رووبه‌ڕووی ده‌بینه‌وه، کاتێک داعش هێرشی کرده ده‌سکه‌وتی گه‌لی باشوور که‌وته مه‌ترسییه‌وه حکومه‌ت و په‌رله‌مان که‌وته ژێر هه‌ڕه‌شه، په‌که‌که گه‌ریلای نارد و رێگه‌ی نه‌داو نه‌یهێشت ده‌ستکه‌وته‌کانی باشور له‌ناوبچن، ئه‌وه پاراستنی باشوور و ده‌سکه‌وتی باشوور بوو، ئێستاش مه‌ترسیه‌ک هه‌بێت دووباره په‌که‌که هه‌مان شت ده‌کات، په‌که‌که ده‌یه‌وێت ئه‌و کێشه‌ی ئێستا له‌نێوان حیزبه‌کاندا هه‌یه چاره‌سه‌ر بکات و نه‌یهێڵێت ، موڵکی حیزبه‌کان نابێ هه‌بێت، موڵک موڵکی گه‌لی کورده وڵات وڵاتی ئه‌وانه ، ئه‌و ده‌سکه‌وتانه‌ش هی شه‌هیدان و گه‌له، حیزبیش پێویسته بکه‌ونه خزمه‌تی ئه‌وانه‌وه، نه‌ک بیکه‌ونه خزمه‌تی خۆیانه‌وه‌و گه‌ل بکه‌نه قوربانی، ئێمه‌ش دژی ئه‌وسیاسه‌ته‌ین و له‌دژی ئه‌وه‌ش کارده‌که‌ین.
"به‌ره‌ی تورکیا نایانه‌وێت هێزه‌کانی په‌که‌که به‌شداربن له ئۆپه‌راسیۆنی موسڵدا"
رۆڵی موسڵ له‌چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی عێراق و باشووری کوردستان چییه، ئایا هێزه‌کانی ئێوه له‌باشوری کوردستان به‌شداری له ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ ده‌که‌ن؟
موسڵ نه‌ک ته‌نها له‌عێراق و باشوور، به‌ڵکو موسڵ رۆڵێکی مێژووی بۆ ته‌واوی ناوچه‌که هه‌یه، ده‌زانین که‌له‌سه‌ر موسڵ رێکه‌وتن درو‌ست بوو، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش کوردستان پارچه‌کرا، هه‌ندێک به‌شی کوردستان فرۆشران و ئه‌و سیسته‌م و قه‌وارانه ئاوابوون، به‌هه‌مانشێوه‌ش ده‌وڵه‌ت – نه‌ته‌وه دروستبوون، له‌سه‌ر کورد سیاسه‌تی نکۆڵی پێشکه‌وت، به‌پێشکه‌وتنی کوردیش ئه‌و سیسته‌مه تێکچوو، له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست سیسته‌م نه‌ما، له‌موسڵیش ئه‌و سیاسه‌ته تێکچوو بۆیه مه‌سه‌له‌ی موسڵ مه‌سه‌له‌یه‌کی گه‌وره‌یه، نه ته‌نها پرسی عێراق و باشووره، به‌ڵکو ته‌واوی کوردستان و ده‌وڵه‌تی "عێراق، سوریا، تورکیا و ئێران"ه . بۆیه به‌زووی چاره‌سه‌ر ناکرێت، کێشه‌ی موسڵ له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ک چاره‌سه‌ر ده‌کرێت، موسڵ چۆن به‌ڕێوه‌ده‌برێت، ئه‌وه گرنگه له‌سه‌ر ئه‌مه رێکه‌وتن درو‌ست نه‌بێت کێشه‌ی کورد چاره‌سه‌رنابێت، چونکه تورکیا له‌لایه‌که‌وه به‌گوێره‌ی ئامانجی خۆی کێشه‌ی موسڵ چاره‌سه‌ر بکات، پ د ک/عێراق و تاریق هاشمی و سعودیه‌و قه‌ته‌ر ئه‌وانه له‌گه‌ڵ تورکیانه ئه‌وانیش وه‌ک جه‌بهه‌یه‌ک ده‌یانه‌وێت موسڵ له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆیاندابێت و ئه‌وان به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن، له‌لایه‌کی تره‌وه عێراق و ئێران و سوریا و شیعه هه‌یه، ئه‌وانیش ده‌یانه‌وێت موسڵ به‌ڕێوه‌ببه‌ن و نه‌یه‌ڵن ئه‌و جه‌بهه‌ی تورکیا به‌ئه‌نجام بگه‌ن، پێش له‌پارچه‌بوونی عێراق بگرن بۆ ئه‌وه‌ش کارده‌که‌ن، له‌لایه‌کتره‌وه فه‌ره‌نسا و ئینگلته‌را که‌دوای ئه‌و شه‌ڕه‌ی ئه‌مه‌ریکا به‌ڕێوه‌ی برد ئێستا ئه‌وانیش ده‌یانه‌وێت کێشه‌کانی موسڵ چاره‌سه‌ر بکه‌ن، چونکه مه‌سه‌له‌ی موسڵ و ره‌قه جیاوازنییه و پێکه‌وه‌یه، هه‌ردووکیشیان له‌ده‌ست داعشدایه و کردویانه‌ته ناوه‌ندی خۆیان، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش داعش ده‌یه‌وێت ئه‌و کێشانه خۆی چاره‌سه‌ری بکات، کاتێک ده‌ڵێن کێشه‌ی موسڵ گه‌وره‌یه‌و به‌زووی چاره‌سه‌ر ناکرێت ئه‌مه هۆکاره‌که‌یه‌تی و ته‌نیا به‌رێکه‌وتن چاره‌سه‌رده‌بێت، ئه‌گه‌ر بنه‌ماکانی دیموکراسی پێکبهێنرێت ئه‌وکاته ده‌توانرێت ئه‌و کێشه چاره‌سه‌ر بکرێت، ئه‌گه‌ر وانه‌بێت تورکیا‌و هاوپه‌یمانان بیانه‌وێت چاره‌سه‌ری بکه‌ن، ئه‌وا موسڵ بۆ عێراق و باشوور و رۆژئاوا به‌ته‌واوه‌تی ده‌بێته مه‌ترسییه‌کی گه‌وره، ده‌بێت به دیموکراسی رێگه له‌و مه‌ترسیه بگیردرێت، ئه‌مه‌ش ته‌نیا به‌رێگه‌ی دانوستان و رێکه‌وتنه‌وه ده‌توانرێ چاره‌سه‌ربکرێت، ئێستا به‌ره‌ی تورکیا نایانه‌وێت هێزه‌کانی په‌که‌که به‌شداربن له ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌دا، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن به‌رده‌وامی به‌به‌رنامه‌که‌ی خۆیان بده‌ن، بۆئه‌مه‌ش کارده‌که‌ن بۆئه‌وه‌ی عێراق و ئه‌مه‌ریکا .....هتد، له‌ناوبه‌رن، ده‌یانه‌وێت به‌رنامه‌کانیان ئه‌نجام بگرێت و موسڵ نه‌که‌وێته ده‌ست وڵاتانی دیموکرات و بیخه‌نه ژێر رکێفی خۆیانه‌وه، به‌م شێوه‌ش که‌سیان رێکناکه‌ون و له‌م نێوه‌نده‌شدا داعش سودمه‌نده‌بێت.
"ئێمه نامانه‌وێت له‌نێوان پارته‌کاندا شه‌ڕی ئایدیۆلۆژی ببێته شه‌ڕی دوژمنایه‌تی و پارچه‌بوون دروستببێت"
وه‌ک ده‌بینرێت ئاستی په‌یوه‌ندییه‌کانی ئێوه له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌کان باشه، ته‌نیا له‌گه‌ڵ پ د ک ــ عێراق نه‌بێت. ئایا بیرتان له‌وه‌نه‌کردۆته‌وه پارتیش راکێشنه ئیجماعی کوردستانی؟
ئێمه له‌گه‌ل سه‌رجه‌م لایه‌نه‌کان په‌یوه‌ندیمان باشه، ده‌شمانه‌وێت له‌گه‌ڵ پارتیش به‌هه‌مان شێوه‌بێت، چونکه ئێمه نکۆڵی له‌که‌س ناکه‌ین، ئێمه هه‌موو که‌س قبوڵده‌که‌ین، مادام حیزبێکه پێویسته قبوڵبکرێت، چونکه ئه‌ویش به‌شێکه له راستینه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان، ئه‌گه‌ر تۆبته‌وێت حیزبێک له گه‌ڵ دوژمنان له‌ناوی ببه‌یت ئه‌مه له‌ناو کوردا جێگای قبوڵ نییه و راست نیه، پێویسته هه‌موو پارته‌کان قبوڵ بکه‌ین، له‌نێوان پارته‌کاندا پێویسته په‌یوه‌ندی هه‌بێت، ره‌نگه له‌نێوان پارته‌کاندا شه‌ڕی فکری هه‌بێ و ده‌بێ هه‌بێ ئه‌وه‌ش هیچ پارتێک لاواز ناکات و کۆمه‌ڵگه‌ش لاواز ناکات، ئه‌وه زیندوبوون درو‌ست ده‌کات ، ئه‌وه گۆڕانکاری درو‌ست ده‌کات و پێشکه‌وتن درو‌ست ده‌کات ، ده‌که‌وێته خزمه‌تی گه‌له‌وه. له‌باشووری کوردستان که‌لتورێک هه‌یه، ره‌خنه و ره‌خنه‌دان قبوڵناکرێت، ئه‌وه کۆمه‌ڵگه پێشناخات ئه‌وه گه‌وره‌ترین زیان له کۆمه‌ڵگه ده‌دات و گه‌نده‌ڵی درو‌ست ده‌کات، له‌شوێنێک ره‌خنه و ره‌خنه‌دان نه‌بێت پێشکه‌وتنیش نابێت، پێویسته ره‌خنه‌و ره‌خنه‌دان هه‌بێت له‌نێوان پارته‌کاندا چونکه ئه‌و پارته‌ش پێشده‌خات و کۆمه‌ڵگه‌ش پێش ده‌خات، کاتێک ره‌خنه نه‌بوو زیندوبوون نابێت، له‌سه‌ر ئامانجی نه‌ته‌وه‌یی هه‌موو ده‌توانین ببینه یه‌ک، له‌وێدا کێشه‌یه‌ک نییه ، له ئامانجی حیزبایه‌تیشدا هه‌ریه‌که‌و ئامانجی خۆی هه‌یه، به‌ڵام له یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یدا پێویسته هاوسه‌نگی هه‌بێت ، حیزبایه‌تی له‌پێش نه‌ته‌وایه‌تی نه‌بێت، هه‌رکه‌سێکیش بیه‌وێت بۆ نه‌ته‌وه‌یی کوردی دیموکراتی کاربکات ئه‌وا کورد به‌هێزده‌کات، لێره‌دا کوردستانی گه‌وره سودمه‌ند ده‌بێت. ئێمه نامانه‌وێت له‌نێوان پارته‌کاندا شه‌ڕی ئایدیۆلۆژی ببێته شه‌ڕی دوژمنایه‌تی و پارچه‌بوون دروستببێت، هه‌ندێکیان بکه‌ونه خزمه‌تی داگیرکه‌ران و له‌دژی کوردان راوه‌ستن و داگیرکه‌ر کورد به‌کورد له‌ناوببات. ئێمه دوژمنی ئه‌و شتانه‌ین، ئێمه ده‌مانه‌وێت ناکۆکیه‌ک که زیان له یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌ی ده‌دات وه‌لابنێین، هه‌ر حیزبێک به به‌رنامه‌ی خۆی و شێوازی خۆی به‌ئازادی کاربکات، ئه‌مه خزمه‌تی گه‌لی کورد ده‌کات، ئه‌مه‌ش به‌بنه‌ما وه‌رده‌گرین، ئێمه ده‌شمانه‌وێت هه‌مووکه‌س له‌گه‌ڵ ئێمه په‌یوه‌ندی باش بێت، ده‌شمانه‌وێت نێوانی هه‌مووان له‌سه‌ر بنه‌مای یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی بێت .
"تاکو کۆنگره‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌یی نه‌به‌سترێت ناکۆکی نێوان پارته‌کانیش چاره‌سه‌ر ناکرێت"
دوای کۆتای هاتنی په‌یماننامه‌ی سایکس بیکۆ و نه‌بوونی یه‌کڕیزییه‌کی کوردان، ئایا کاتی به‌ستنی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی نیه؟
من له‌پێشتریشدا ئاماژه‌م به‌وه‌دا ده‌رفه‌تێکی مێژووی بۆکوردان هاتۆته پێشه‌وه، له‌مێژووشدا ده‌رفه‌تێکی له‌م شێوه‌یه نه‌هاتۆته پێش کورد، ئه‌گه‌ر له‌م ده‌رفه‌ته‌دا ئه‌نجام وه‌رنه‌گریت به‌هیچ جۆریک ئیتر زه‌حمه‌ته ئه‌نجام وه‌ربگرێت، ناشتوانین ئه‌و مه‌ترسیه‌ی له‌سه‌ر مان هه‌یه تێیپه‌ڕێنین و ئازادبین، پێویسته له‌م ده‌رفه‌ته مێژوویه‌ش ئه‌نجام وه‌ربگرین بۆ خۆمان و گه‌لی ناوچه‌که و مرۆڤایه‌تیش، چونکه مێژوو و مرۆڤایه‌تی ئه‌وه‌ی ده‌وێت، داواکاری ته‌واوی شه‌هیدانمان پێویسته له‌م ده‌رفه‌ته مێژوویه‌دا به‌ده‌ستبهێنین، ناکۆکی نێوان حیزبه‌کان نه‌بێته هۆکاری نه‌به‌ستنی کۆنگره‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌یی، هه‌ندێک وانیشانده‌ده‌ن ناکۆکی حیزبی ده‌بێته ناکۆکی نه‌ته‌وه‌ی، به‌ڵام ناکۆکی حیزبی نابێ ببێته ناکۆکی نه‌ته‌وه‌یی، چونکه ئه‌وه ناکۆکی نه‌ته‌وه‌ی چاره‌سه‌رناکات، کۆنگره‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌یی ناکۆکی حیزبه‌کان چاره‌سه‌ر ده‌کات، تاکو کۆنگره‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌یی نه‌به‌سترێت ناکۆکی نێوان پارته‌کانیش چاره‌سه‌ر ناکرێت، له‌نێوان به‌شه‌کانی تریشدا چاره‌سه‌ری درو‌ست نابێت، ئه‌گه‌ر کۆنگره‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌یی درو‌ست بوو ، هێڵێکی نه‌ته‌وه‌یی پێشکه‌وت ئه‌وه ده‌بێته ئیراده‌ی کورد، ئه‌وکاته هه‌موو به‌شه‌کان و حیزبه‌کان ئه‌مه به‌بنه‌ما وه‌رده‌گرن، هیچ حیزبێک ناتوانێت به ئاره‌زوی خۆی به‌رنامه‌ی به‌ڕێوه‌ببات، دیبلۆماسی به‌رێوه‌ببات و ئامانجی خۆی نیشانبدات، ئه‌مڕۆ یه‌کێتییه‌کی نه‌ته‌وه‌ی نییه ، بۆیه دوژمن و داگیرکه‌ر ئه‌مه به‌هه‌ل ده‌زانێت و نایه‌ڵێت یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی دروستببێت ، ریگه‌ناده‌ن له‌م ده‌رفه‌ته مێژووییه سود وه‌ربگرین، تاکوو ئه‌وده‌رفه‌ته له‌ده‌ستنه‌چووه پێویسته کورد یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی پێشبخات، بۆ ئه‌مه‌ش توانای گه‌وره‌مان له‌به‌رده‌سته، هیچ ناکۆکییه‌کی حیزبی نیه که‌نه‌یه‌ڵێت کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی درو‌ست ببێت، ده‌توانین له‌وبه‌شه کۆنگره‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌یی سازبکرێت، به‌داخه‌وه تا ئیستا کۆنگره نه‌به‌ستراوه هۆکاره‌که‌ی ئه‌وه‌یه هه‌ندێک ده‌وڵه‌ت و هه‌ندێک حیزبیش نایانه‌وێت کۆنگره به‌به‌سترێت.
AM:10:26:12/06/2016