کارگەی دۆشاوی تەماتەی شارەزوور لە هەڵەبجە ڕۆژانە توانای وەرگرتنی 200 تەن تەماتە بەرهەمدەهێنێت.
خەڵەف ئەحمەد ئەندامی لێژنەی کشتوکاڵ لەپەرلەمانی کوردستان لە لیدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "گرنگی ئەم کارگەیە بۆ هەڵەبجە و هەورامانو شارەزوور لەوەدایە ئەم کۆمپانیایە دەیەوێت لە ساڵی داهاتوودا زەویە کشتوکاڵیەکان لەجوتیاران وەربگرێتو خۆی بەباشترین تۆ و زەویەکان بچێنێت بۆ ئەوەی باشترین بەرهەمیان هەبێت، بۆیە زۆر گرنگە حکومەتی هەرێم پشتیوانی لەم کارگەیە بکات بۆ ئەوەی ئەم کارگەیە نەروخێت و دانەخرێت".
ئەو ئەندام پەرلەمانە دەڵێت" لەم قۆناغەدا کەقەیرانی داراییە ئەم گارگەیە نەک قازانج ناکات بەڵکو زەرەر دەکات، بەڵام مەبەستیەتی منافەسەیەک دروست بکات لە بازاڕدا کەزۆر گرنگە بۆ ئێمە منافەسەی بەرهەمی دەرەکی بکەین کەساڵانە ملیۆنەها دۆلارمان دەروات بۆ وڵاتانی دەرەوە لەتورکیا و ئێرانو ولاتانی دیکە.
ئاماژەی بەوەشدا:” ئەم کارگەیە منافەسە دروست دەکات لەنێوان بەرەهەمی دۆشاوی خۆماڵی و بەرهەمی دەرەوەی کوردستان بۆیە دەبێت حکومەتی هەرێم باج لەسەر کارگەکە کەم بکاتەوە و ساڵەنەی لێوەرنەگرێتو کارەبای 24 سەعاتی بۆ دابین بکات".
خاوەنی کارگەی دۆشاوی تەماتەی شارەزوور ڕایدەگەیەنێت: رۆژانە 200 تەن تەماتە وەردەگرنو 50 هەزار قوتو بەرهەمدەهێنن، لەئێستادا کارگەکە لەقۆناغی ئەزمونیدایە.
خاوەنی کارگەکە دەڵێت: "ئێمە لەقۆناغی یەکەمدا رۆژانە 200 تەن تەماتە وەردەگرینو50 هەزار قوتوش دەخەینە بازاڕەوە ئەمە لە قۆناغی یەکەمدا بەڵام بەرنامەمان هەیە بۆ ساڵی داهاتوو خۆمان زەویەکان لە جوتیاران وەربگرین وەک کرێی بێت یان کڕین،1000 بۆ 2000 دۆنم وەربگرینو خۆمان نمونەی (سامپڵ)ی زەویەکان بەرینە تاقیگەکانی دەرەوەی کوردستانو فەحسی بکەین بۆ زانینی کوالێتی زەویەکان، باشترین تۆی لەدەورەوەی کوردستان بهینین.
کارگەی دۆشاوی تەماتەی شارەزوور بڕیارە لەساڵی داهاتوودا ڕۆژانە 300 تەن تەماتەی جوتیاران وەربگرێتو لە رێگەی 3 شەفتی جیاوازەوە ڕێژەی بەرهەمهێنانی بەرزبکاتەوە و لەگەڵ بەرهەمهێنانی دۆشاوی تەماتەشدا بڕیارە شەربەتی مێوژو هەناریش بەرهەم بهێنێت.