هاوڵاتیەك لە سلێمانی كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

پاش نیوەرۆی ئەمڕۆ دووشەممە هاوڵاتیەك لەگەرەكی شەهیدانی زەرگەتە كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا و لێكۆڵینەوەكانی پۆلیسیش بۆ دۆزینەوەی هۆكاری خۆكوشتنەكە بەردەوامە.

پۆلیسی سلێمانی بڵاویكردوەتەوە "ئەمڕۆ لەگەرەكی شەهیدانی زەرگەتە هاوڵاتییەك بە ناوی (د. ج.ن) كۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە ولە ئێستادا تیمەكانی پۆلیس و تیمەكانی بەڵگەی تاوان لە شوێنی ڕوداوەكەن بە مە بەستی لێكۆڵیینەوەی زیاتر"



PM:03:53:19/09/2016