هونه‌رمه‌ند حەسەن بیبو، بەپەلە گەیەندرایە نەخۆشخانە به‌هۆى توشبوونى به جه‌ڵته‌ى مێشك و له ئێستادا له ژێر چاودێرى پزیشكدایه.
ماڵپەڕی ئێن ئاڕ تی دوو بڵاویکردووەتەوە "هونه‌رمه‌ند و ڕۆژنامه‌نوس" حەسەن بیبو" تۆشى جه‌ڵته‌ى مێشك بووه له ئێستا له نه‌خۆشحانه له‌ژێر چاودێرى پزیشكدایه و چاره‌سه‌رى بۆده‌كرێت"
هەر لە هەواڵی ئەو ماڵپەڕەدا هاتوو "هونه‌رمه‌ند حەسەن بیبو له دایكبووى شارى دهۆكه، له ژیانى هونه‌ریدا خاوه‌نى چه‌ندین كارى هونه‌رییه له دیارترینینان به‌رهه‌م هێنانى دوو فیلمى دیكیۆمێنتارییه بۆ هه‌ر یه‌ك له هونه‌رمه‌ندان " ته‌حسین ته‌ها و عەبدوڵا زێرین" خاوه‌نى خه‌ڵاتى به‌رێوه‌به‌رێتى ڕ‌ۆشنبیرى و هونه‌رى دهۆكه، زیاتر وه‌ك هونه‌رمه‌ندێكى فۆتۆگرافه‌ر ناسراوه".
.