200 خوێندكاری هه‌رێم ره‌وانه‌ی ئه‌مەریكا ده‌كرێن
د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی رایگه‌یاند: له ئێستادا چوار وه‌زاره‌ت كار له‌سه‌ر بونیادنانی بیری میانڕه‌وی و رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی بیری توندڕه‌وی ده‌كه‌ین، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا هاوشێوه‌ی ئه‌زمونی وڵاته سه‌ركه‌وتوه‌كانی دیكه، وتی: پێویستی زۆریشمان به‌ئه‌زمونی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكایه.
ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌ی د.یوسف گۆران له میانه‌ی دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ (كێنگرۆس) كونسڵی گشتی ئه‌مریكا له هه‌رێمی كوردستان هات، كه ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، 21-11-2016 له دیوانی وه‌زاره‌ت به‌ڕێوه‌چوو.
له‌و دیداره‌دا، كه د.ئامانج سه‌عید ڕاوێژكاری وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی و، د.جوان جه‌لال شه‌ریف به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی نێردراوان و په‌یوه‌ندییه ڕۆشنبیرییه‌كان له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ئاماده‌یبون گفتوگۆ له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه زانستی و ئه‌كادیمیه‌كانی نێوانیان كرا.
له سه‌ره‌تای دیداره‌كه‌دا، وه‌فدی میوان سوپاسی جه‌نابی وه‌زیر كرد و پشتیوانی خۆی بۆ كاره‌كانی وه‌زاره‌ت دوپات كرده‌وه كه سه‌رباری قه‌یرانی دارایی كاری زۆر باشتان له بواری خوێندنی باڵا ئه‌نجامداوه به‌تایبه‌ت ڕیزبه‌ندی نیشتیمانی زانكۆكانی كوردستان، كه ئه‌و پڕۆسه‌یه هه‌نگاوێكه بۆ په‌ره‌پێدانی بواری خوێندنی باڵا و پێشخستنی وڵات.
له به‌رامبه‌ردا، د.یوسف گۆران دوای ئه‌وه‌ی به‌خێرهێنانی وه‌فدی میوانی كرد داوای له كونسڵی ئه‌مریكا كرد هاریكاری وه‌زاره‌ت بكه‌ن بۆ به‌هێزكردنی تواناكانی زمانی ئینگلیزی، كه ئێستا سیاسه‌تی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا له‌و بواره‌دا هاندانی مامۆستایان و خوێندكاران بۆ فێربونی زمانی ئینگلیزی.
له به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌دا باس له پڕۆگرامی هاوبه‌ش كرا بۆ خوێندن له ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ش خرایه‌ڕو كه ئێستا ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌تی هه‌یه بۆ ڕه‌وانه‌كردنی (200) خوێندكار بۆ ویلایه‌ت یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا به ڕێگه‌ی پێشكه‌شكردنی ڕاسته‌وخۆ.
PM:03:59:21/11/2016