کونسڵخانەی ئەمەریکا لە هەولێر ئاماژە بۆ ئەوە دەکات رێکخراوی فاو، له دوای گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ موسڵ 200 هه‌زار هه‌لی كاری بۆ هاووڵاتیانی موسڵ رادەگهیەنێت.
به‌پێی ڕاگهیەندراوەکە هه‌ینی 10ی شوبات بڵاوكراوەتەوەو وێنه‌یه‌كی ده‌ست سپی کەوتووە، ئاشکرا دەکرێت" بۆ یەکەمجارە نزیکەی ٢٠٠ هه‌زار کەس لە موسڵ و سەرانسەری عێراق دەتوانن داھات بەدەست بخەن".
به‌پێی راگهیەندراوهكەی قونسڵی ئەمەریکا لە هەولێر، پڕۆگرامی نوێی ڕێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵ ناسراو بەفاو کە سیستمی ئاودانی بۆ ٢٥٠ هه‌زار ھێکتار زەوی کشتوکاڵی دامەزراندوە و له‌لایه‌ن وڵاتی ئەمریکاوه پاڵپشتی دارایی ھەوڵەکانی رێكخراوی فاو دەکرێت ئه‌مه‌ش بۆ یارمەتیدانی ئه‌و خێزانانەی له‌ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوودا به‌هۆی ئاواره‌بوونه‌وه كاریان نەبووە .
پڕۆگرامی نوێی ڕێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵ ناسراو بەفاو کە سیستمی ئاودانی بۆ ٢٥٠ هه‌زار ھێکتار زەوی کشتوکاڵی دامەزراندوە و له‌لایه‌ن وڵاتی ئەمریکاوه پاڵپشتی دارایی ھەوڵەکانی رێكخراوی فاو دەکرێت ئه‌مه‌ش بۆ یارمەتیدانی ئه‌و خێزانانەی له‌ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوودا به‌هۆی ئاواره‌بوونه‌وه كاریان نەبووە .
کونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا روونیكردۆته‌وه، رۆژانه ئه‌و هاووڵاتیانه زبڵ وخاشاکەکان کۆدەکەنەوە و پاشان بۆ بواری كشتوكاڵی له وه‌رزی زستان و هاویندا سودی لێده‌بینرێت.