بەپەلە.. شەڕ لەنێوان یەکینەکانی پاراستنی شەنگال و پێشمەرگەی رۆژئاوای سەر بە پارتی دەستی پێکرد
دوای ئەوەی هێزێکی پێشمەرگەکانی رۆژئاوا کە سەر بە پارتی دیموکراتی کوردستانن برانە نزیک کۆمەڵگای خانەسۆر و هێزێکی یەکینەکانی پاراستنی شەنگال کە سەر بە پەکەکەن ئەو شوێنانە بە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی خۆیان دەزانن و رێگایان لێگرتن، ئەم بەیانییە شەڕ دەستی پێکرد.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە هێزەکانی یەکیتی نشتمانی کوردستانەوە لەو دەڤەرە بە سپی راگەیاند" تا ئێستا شەڕ بەردەوامە و هەردوو هێزی زیاتر دەهێنن بۆ ناوچەکە".
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد ئەو هێزەی پێشمەرگەکانی رۆژئاوا هەوڵیان داوە بچنە نێو کۆمەڵگاکەوە، شەڕڤانەکانی پاراستنی شەنگال رێگایان لێگرتوون و شەڕ روویداوەو لە هەردوولا کوژرا و بریندار هەیە.
AM:09:40:03/03/2017