خانمە پێشکەشکارە شۆخەکەی NRT2 بەم وێنەیە هەموان سەرسام دەکات

ژاڵە ڕەسوڵ پێشکەشکاری دیاری کەناڵی ئێن ئاڕ تی وێنەیەکی نوێی خۆی بڵاوکردەوە کە بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێش دەرکەوت.

ژاڵە ڕەسوڵ، پێشکەشکاری بەرنامەی تووپڵەسی کەناڵی ئێن ئاڕ تی دوو، لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام وینەیەکی خۆی بڵاوکردووەتەوە کە هەودارانی سەرسامی خۆیان بە وێنەکەی نیشانداوە.

ژاڵە یەکێکە لە پێشکەشکارە سەرەکییەکانی کەناڵی ئێن ئاڕ تی دوو، کە ڕۆژانە بەرنامەی توو پڵەس پێشکەش دەکات و خۆشی زۆر گرنگی بە ستایلە نوێکانی جیهان بۆ جلوبەرگ و گۆرانی دەدات.



PM:05:55:07/03/2017