بەڤیدیۆ.. ساتەوەختی بڕیاری هەڵكردنی ئاڵای كوردستان لەكەركوك ببینە

ئەمرۆ بە فەرمی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك، بە ئامادەبوونی 23 ئەندامی ئەنجومەنەكە و بایكۆتكردنی كوتلەی توركمانی و عەرەبی و مەسیحی، بە زۆرینەی دەنگ هەڵكردنی ئاڵای كوردستان لە سەر دامەزراوە فەرمیەكان پەسەند كرا.


لە دانیشتنەكە ڕێبوار تاڵەبانی سەرۆكی ئەنجومەن لەسەر پشكی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان، ڕایگەیاند : ئەمڕۆ ڕۆژێكی پرشنگدارە و تیشكی خستە قوربانیەكانی كورد و هێزی پێشمەرگە بە درێژایی مێژووی شارەكە و هیچ ڕێگریەكی دەستوریش نیە لەبەردەم بڕیاری هەڵكردنی ئاڵای كوردستان لە كەركوك.





PM:03:04:28/03/2017