بۆ جاری حەڤدەهەمین قادر حەمەجان دادگایی کرا

ئەمڕۆ لەدادگای سلێمانی حەڤدەهەمین دانیشتنی دادگایكردنی قادر حەمەجان عەزیز، لەسەر سكاڵایەكی سەرۆكی پێشوی دیوانی چاودێری دارایی، جەلال سام ئاغا بەڕێوەچوو.

بۆ جاری ١٧هەمین دانیشتنێکی دیکەی دادگایی کردنی قادر حەمە جان عەزیز، کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی بەڕێوەچوو لەسەر سکاڵایەکی سەرۆکی پێشووی دیوانی چاودێری کە وەک دیوانی چاودێری تۆماریکردبوو.

سکاڵاکە بە تۆمەتی ناوزڕاندنە لەلایەن قادر حەمە جانەوە کە ئاڕاستەی دیوانی چاودێری دارایی و سەرۆکی پێشووی دیوانی چاودێری کراوە لەسەر ئەو "بەڵگەنامانە و لادان و گەندەڵیانەی" کە لە ناو شارەوانی سلێمانی لە سەردەمی حاکم قادر حەمەجاندا ڕوویداوە.

حاکم قادر ئەمڕۆ خۆی ئامادەی دانیشتنەکانی دادگا بوو، بەڵام دادگاییەکە جارێکی دیکە دواخرا بۆ ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠١٧.




PM:05:04:11/04/2017