وەزارەتی كارەبا لەسەر قەرزی هاوڵاتیان بڕیارێكی دەركرد

بەوتەی بەرپرسێكی وەزارەتی كارەبا، سەرجەم قەرزی كارەبای هاوڵاتییان دەكرێت بە قیست‌و كە زیاتر لە 200 ملیار دەگرێتەوە.

لەمبارەیەوە حوسێن حەمەد، بەڕێوەبەری گشتی دابەشكردنی كارەبای هەولێر، بە دواڕۆژی راگەیاندوە "وەزارەتی كارەبا وەكو هاوكاری بۆ سەرجەم هاوبه‌شەكانی بڕیاریداوە قەرزەكانیان بە قیست لێوەربگرێتەوە، ئەگەر هاوبەشەكانی كارەبا خۆیان داوای بكەن".

لەبارەی شێوازی قەرزەكە، ناوبراو وتی "قیستەكە بە گوێرەی بڕی قەرزەكەی دیاریدەكرێت و هاوبەشەكانی دەتوانن سەردانی وەزارەتی كارەبا یاخود بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای پارێزگاكان بكەن بۆ وەرگرتنی وەردەكاری قیستەكە".

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی كارەبا لە هەولێر، ئاماژەی بەوەشكرد، تەنیا لەهەولێر هەر پێنج هاوبەشەكەی كارەبا 200 ملیار دینار قەرزی كارەبایان لایە و زۆرترین قەرزیش لای هاووڵاتیانە.



PM:02:35:22/05/2017